xozga: چۆن تووتن ده‌توانێت مرۆڤ له شێرپه‌نجه بپارێزێت؟ چۆن تووتن ده‌توانێت مرۆڤ له شێرپه‌نجه بپارێزێت؟ ================================================================================ xozga on 22 July, 2008 11:49:00 بۆ یه که مین جار توێژه رانی ئه مه ریکی توانییان له تووتنی جین ده ستکرایکراو ده رمانێك بۆ به ره نگاربوونه وه ی شێرپه نجه دروست بکه ن. له میانه ی هه نگاوه کانیاندا زاناکان هه ڵسان به جیاکردنه وه ی ئه و ئه نتی بایۆتیکه ی به شێوه یه کی سروشتی له سه ر خانه ی شێرپه نجه کانی نه خۆشاندا هه یه، ئه وجا به هۆیه وه پێناسه ی هه ریه ك له "Antigen"ی زنجیره ی جینییان پێکرد و ئه وه شیان به هۆی "Tobacco mosaic virus" خستنه ناو ڕووه کی تووتنه وه. له ماوه ی چه ند ڕۆژێكدا ئه و ڕووه کانه ش بڕێکی باشیان له ده رمانی "Antigen" وه به رهه مهێنا. توێژه ران هیواخوازان، که له داهاتوودا نه خۆشانی تووشبوو به "Non-Hodgkin lymphoma" - جۆرێکه له نه خۆشی شێرپه نجه، که دووچاری سیسته می به رگری مرۆڤ ده بێته وه - پێ بکووتن. ئه وانه ی دووچاری نه خۆشی "Non-Hodgkin lymphoma" ده بنه وه، له سه ر خانه کانی به رگرییان ئه نتی بایۆتیكێك هه یه، که له خانه ته ندروسته کاندا به دیناکرێت. له میانه ی لێکۆڵینه وه کانیاندا توێژه ران سوودیان له و ئه نتی بایۆتیکه وه رگرت، به وه ی ئه وان "Antigen"یان دژی ئه و ئه نتی بایۆتیکانه خسته ئه و نه خۆشانه تووشبوونیان به نه خۆشی شێرپه نجه زۆر به زووی ده ستنیشانکرابوو. "Antigen"یش هه ڵده ستێت به هاندانی سیسته می به رگری، تا خانه زیانبه خشه کان بدۆزێته وه و دواتر له ناویان به رێت. پێشتر زاناکان توانیبویان له ڕێگای ئاژه ڵه وه ده رمانی کوتاندنیان ده ستبکه وێت، به ڵام ئه نجامه کان هێنده ی ده رمانی ده ستکه وتوو له ڕووه که وه کاریگه ریان نه بووه و سه ره ڕای ماوه ی زۆری کاریگه ریش، مه ترسی کاردانه وه ی لاوه کییان لێکراوه. زاناکان باش ده زانن، که تووتن هه ڵگری بڕێکی یه کجار زۆر له ماده ی کیمیاوی مه ترسیداره. به ڵام ئه و ماده کیمیاویه زیانبه خشانه ی له ڕێگای جگه ره كێشانه وه ده رده چن، له ناو ده رمانی کوتاندنی نوێدا نییه. سه رچاوه ی هه واڵ: BBC لینکی په یوه ندیدار: Stanford University Proceedings of the National Academy of Sciences