
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

چۆن تووتن ده‌توانێت مرۆڤ له شێرپه‌نجه بپارێزێت؟
بۆ یه‌که‌مین جار توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی توانییان له تووتنی جین ده‌ستکرایکراو ده‌رمانێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه دروست بکه‌ن. له‌میانه‌ی هه‌نگاوه‌کانیاندا زاناکان هه‌ڵسان به جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نتی بایۆتیکه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی له‌سه‌ر خانه‌ی شێرپه‌نجه‌کانی نه‌خۆشاندا هه‌یه، ئه‌وجا به‌هۆیه‌وه پێناسه‌ی هه‌ریه‌ك له "Antigen"ی زنجیره‌ی جینییان پێ‌کرد و ئه‌وه‌شیان به‌هۆی "Tobacco mosaic virus" خستنه ناو ڕووه‌کی تووتنه‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا ئه‌و ڕووه‌کانه‌ش بڕێکی باشیان له ده‌رمانی "Antigen" وه‌به‌رهه‌مهێنا. توێژه‌ران هیواخوازان، که له‌داهاتوودا نه‌خۆشانی تووشبوو به "Non-Hodgkin lymphoma" - جۆرێکه له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، که دووچاری سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ ده‌بێته‌وه - پێ بکووتن.
ئه‌وانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی "Non-Hodgkin lymphoma" ده‌بنه‌وه، له‌سه‌ر خانه‌کانی به‌رگرییان ئه‌نتی بایۆتیكێك هه‌یه، که له خانه ته‌ندروسته‌کاندا به‌دیناکرێت. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران سوودیان له‌و ئه‌نتی بایۆتیکه وه‌رگرت، به‌وه‌ی ئه‌وان "Antigen"یان دژی ئه‌و ئه‌نتی بایۆتیکانه خسته ئه‌و نه‌خۆشانه تووشبوونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زۆر به‌زووی ده‌ستنیشانکرابوو. "Antigen"یش هه‌ڵده‌ستێت به هاندانی سیسته‌می به‌رگری، تا خانه زیانبه‌خشه‌کان بدۆزێته‌وه و دواتر له‌ناویان به‌رێت.
پێشتر زاناکان توانیبویان له‌ڕێگای ئاژه‌ڵه‌وه ده‌رمانی کوتاندنیان ده‌ستبکه‌وێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان هێنده‌ی ده‌رمانی ده‌ستکه‌وتوو له ڕووه‌که‌وه کاریگه‌ریان نه‌بووه و سه‌ره‌ڕای ماوه‌ی زۆری کاریگه‌ریش، مه‌ترسی کاردانه‌وه‌ی لاوه‌کییان لێکراوه.
زاناکان باش ده‌زانن، که تووتن هه‌ڵگری بڕێکی یه‌کجار زۆر له ماده‌ی کیمیاوی مه‌ترسیداره. به‌ڵام ئه‌و ماده کیمیاویه زیانبه‌خشانه‌ی له‌ڕێگای جگه‌ره‌كێشانه‌وه ده‌رده‌چن، له‌ناو ده‌رمانی کوتاندنی نوێ‌دا نییه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه