
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

دایك و شیره‌خۆره له‌ڕێگای هۆرمۆنه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن
ئه‌و ساته‌ی دایکێك شیر به به‌رخۆله‌که‌ی ده‌دات، له‌مێشکی ئه‌و دایکه‌دا هۆرمۆنێك دروست ده‌بێت: ئێستا و پاش سه‌لماندنی دروستبوونی ئه‌و هۆرمۆنه، توێژه‌رانی ناوی "دڵنیایی" پێ ده‌به‌خشن. ئه‌م ئه‌نجامه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌یه، که شیرپێدان ده‌بێته هۆکاری به‌ستنی په‌یوه‌ندییه‌کی نێوان دایك و شیره‌خۆره، که ئه‌وه‌ش به پڕۆسه‌یه‌کی بیوکیمیاوی ڕوو ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه زاناکان ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که ئه‌و ساته‌ی شیره‌خۆره ده‌م ده‌خاته مه‌مکی دایکییه‌وه، زنجیره‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار له کردار له‌مێشکی دایکدا ڕوو ده‌دات و له‌ئاکامدا هۆرمۆنی "دڵنیایی" دروست ده‌بێت.
هه‌روه‌ك توێژانی زانکۆی "Warwick" ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، هۆرمۆنی "Oxytocin" ده‌بێته هۆکاری ڕژاندنی شیر بۆ ناو مه‌مکی دایك، ئه‌وه‌ش پێشووتر به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه سه‌لمێنرابوو. به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌زانرا بوو، که هۆرمۆنی ناوبراو ده‌بێته یاریده‌ده‌ری پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی باوه‌ڕی نێوان دایك و شیره‌خۆره.
هۆرمۆنی "Oxytocin" ده‌بێته هۆکاری ڕژاندنی شیر بۆ ناو مه‌مك و هه‌روه‌ها ڕوودانی گرژبوونه‌وه له‌کاتی ئازاره‌کانی ژانگرتندا. هۆرمۆنی ناوبراویش له‌و به‌شی مێشكدا دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌رمی له‌ش، تووینێتی، برسێتی، تووڕه‌بوون و هیلاکی لێپرسراوه.
توێژه‌رانی به‌ریتانی پێیانوایه، که هۆرمۆنی ناوبراو ده‌بێته هۆکاری به‌خشینی جۆرێك له‌دڵنیایی به شیره‌خۆره و له‌ڕێگایه‌وه ترسه‌کانی که‌مده‌بێته‌وه.
خانه ده‌مارگیرییه‌کان
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "PLoS Computational Biology"دا بڵاویانکردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که ئه‌و ساته‌ی شیره‌خۆره گۆی مه‌مکی دایکی ده‌مژێت، خانه ده‌مارگیرییه‌کان ناو مێشکی دایك ده‌ست به‌ده‌رهاویژتنی هۆرمۆنی ناوبراو ده‌که‌ن.
هاوکات ئه‌ندامی تیمی لێکۆڵینه‌وه به‌وه سه‌رسامبوون، که هۆرمۆنی "Oxytocin" له‌خانه‌ی ناسراو به "Dendrite" ده‌رده‌هاویژرێت. له‌کاتێکدا ئه‌و خانه‌یه خۆی به‌شێکه له خانه‌ی ده‌مارگیری، که زانیاری وه‌رده‌گرێت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زانیاری بنێرێت.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران هاوکێشه‌یه‌کی بیرکارییان به‌کارهێنا.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه