
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

نیکۆتین ده‌توانێت کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر مێشك هه‌بێت
توێژه‌رانی به‌ریتانی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که نیکۆتین ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ کاریگه‌ری بکاته سه‌ر خوێندن، بیرکردنه‌وه و تیڕوانین. زاناکان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌وان توانیبێتیان تایبه‌تمه‌ندییه‌کی باشی نیکۆتین بدۆزنه‌وه و له‌ڕێگایه‌وه یارمه‌تی جگه‌ره‌کێشه‌کان بدرێت، تا واز جگه‌ره‌کێشان بهێنن، هه‌روه‌ها نه‌خۆشانی تووشبوو به ئه‌لزه‌هایمز چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
له‌میانه‌ی کۆنگره‌ی ئه‌وروپی بۆ زانستی مێشك له‌شاری "جونێف"ی سویسری پڕۆفیسۆر "Ian Stolerman" له په‌یمانگای ده‌روونناسی زانکۆی پادشایه‌تی له‌نده‌ن وتی: "نیکۆتین چه‌ندین توخمی تێدایه، که هه‌ندێکیان ده‌بنه هۆکاری په‌یوه‌ستکردنی مرۆڤ و هه‌ندێکی دیکه‌شیان کاریگه‌ی پۆزه‌تیڤیان بۆ سه‌ر مرۆڤ هه‌یه."
لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستووه، که نیکۆتین کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر توانای مێشکی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی تاقیگه. له‌مباره‌یه‌وه‌ش پڕۆفیسۆری ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ئه‌و کاریگه‌ریانه هێنده گه‌وره نیین، هاوکات بۆ که‌سانی خاوه‌ن ته‌ندروست نابێته هۆکاری زیانگه‌یاندن."
تاکو ئێستا پسپۆرانی پێشه‌سازی ده‌رمان نه‌یانتوانیویه هیچ توخمێکی هاوشێوه‌ی نیکۆتین بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشانی تووشبوو به ئه‌لزه‌هایمز بدۆزنه‌وه. ئه‌و بڕه‌ی نیکۆتین، که کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر خوێندن و بیرکردنه‌وه هه‌یه، هه‌مان بڕه، که ده‌بێته هۆکاری زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستی مرۆڤ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، که مرۆڤ به وه‌رگرتنی نیکۆتین وه‌ك چاره‌سه‌ر خۆی به جگه‌ره‌کێشانه‌وه په‌یوه‌ست بکات و نه‌توانێت ده‌ستبه‌ردای بێت. سه‌ره‌ڕای لایه‌نه نه‌گه‌تیڤه‌کانی نیکۆتین، که‌چی ئه‌و توخمه بۆ نه‌خۆشانی تووشبوون به نه‌خۆشی وه‌ك ئه‌لزه‌هایمز چاره‌سه‌رێکی باشه.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی توێژه‌رانی زانکۆی پادشایه‌تی له‌سه‌ر مشك ده‌ریانخستووه، که گه‌یه‌نده‌ره‌کانی نیکۆتین کاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه ده‌مارگیرییه‌کان هه‌یه، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر "Dopamine" و "Norepinephrine" و "Glutamic" و "Serotonin".
بێگومان ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌رانی به‌ریتانی ده‌روازه‌یه‌که بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ نه‌خۆشانی وه‌ك ئه‌لزه‌هایمز له‌ڕێگای نیکۆتینه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه