
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ڕێگایه‌کی نوێ بۆ قه‌لاچۆکردنی مه‌لاریا
مرۆڤ به‌هۆی مه‌لاریاوه دووچاری له‌رزوتا، ئازاری گه‌ده و ڕیخۆڵه و تا ده‌گاته بێهۆشبوون ئه‌نجا مردن ده‌بێته‌وه: ساڵانه نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌س به‌هۆی مه‌لاریاوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت تایبه‌تمه‌ندی هۆکاری مه‌لاریا زه‌وت بکه‌ن.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه توێژه‌ران هه‌وڵی ببنڕکردنی هۆکاری نه‌خۆشی مه‌لاریا ده‌ده‌ن، که‌چی ساڵانه نیو ملیارد مرۆڤ دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بنه‌وه و به‌هۆیه‌وه نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، زۆربه‌ی زۆری قوربانییه‌کانیش منداڵانی کیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقیان.
ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێ توێژه‌رانی ئوسترالی پێیانوایه، که ئه‌وان ڕێگاییه‌کی چالاکیان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هۆکاری مه‌لاریا دۆزیبێته‌وه. "Alan Cowman" و هاوه‌ڵه‌کانی "Walter and Eliza Hall Institute of Medical Research" چه‌ند پڕۆتینێکیان دۆزییه‌وه، که به‌هۆیه‌وه "Plasmodium falciparum" خۆی به خڕۆکه سووره‌کانی قوربانییه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌واسێت - به‌و شێوه‌یه‌ش ڕێگا له سیسته‌می به‌رگری له‌ش ده‌گرێت.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران توانییان هه‌شت پڕۆتینی ده‌ستنیشان بکه‌ن، که توانییه‌کی گه‌وره‌ی نووساندن به "Plasmodium falciparum" ده‌به‌خشن. توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Cell"دا ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که ناچالاککردنی ئه‌و پڕۆتینانه‌ش هۆکارێکی گرنگه بۆ وه‌ستاندنی پرۆسه‌ی پێکه‌وه‌نووساندن.
"Plasmodium falciparum" ده‌بێته تووشکردنی گرانترین جۆری مه‌لاریا. ناوبراویش بۆ جارێك ده‌چێته ناو خرۆکه سووره‌کانه‌وه و له‌وێشدا ده‌ست به دروستکردن و گه‌شه‌کردن ده‌کات. به‌و شێوه‌یه‌ش خانه‌کان تووشبووه‌کان نه‌جووڵاو و لینج ده‌رده‌چه‌ن. لێره‌دا پڕۆتینی "PfEMP1" ڕۆڵێکی یه‌کجار گرنگ ده‌بینێت، که ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن "Plasmodium falciparum" وه‌به‌رهه‌مده‌هێنرێت. پڕۆتینی ناوبراو له‌گه‌ڵ پڕۆتینی ناسراو به "KAHRP" یه‌کده‌گرن، له‌ئاکامدا خۆیان به خڕۆکه سووره‌کان له‌گه‌ڵ خانه‌کانی دیکه یان ناپۆشی لووله‌خوێنه‌کاندا ده‌نووسینن.
ئێستا و له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران 53 جۆری "Plasmodium falciparum"یان به‌خێوکردووه. هه‌ر جۆرێکیش جینێکیان که‌متر بووه، که ئه‌و جینانه‌ش به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی "PfEMP1" لێپرسراون. ده‌رئه‌نجامی به‌خێوکردنه‌کانیش یارمه‌تی توێژه‌رانیداوه، هه‌شت جینی جۆراوجۆر و پڕۆتینه لکاوه‌کان پێناسه بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us






Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه