
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

خه‌وتن باشترین زاخاووی مێشکه
خه‌وتن سوودی زۆری بۆ خوێندن و بڕیاردان هه‌یه - به‌هۆی خه‌وتنه‌وه خانه‌کانی مێشکی مرۆڤ دووباره وزه‌یه‌کی زیاتر وه‌رده‌گرنه‌و و خۆیان بۆ کرداره نوێکان ئاماده ده‌که‌نه‌وه، هه‌روه‌ك "Sophie Schwartz" و هاوه‌ڵه‌کانی له "University of Geneva" ڕۆژی دووشه‌ممه له‌میانه‌ی "Federation of European Neuroscience Societies" ئاشکرایانکرد.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا توێژه‌ران به‌سه‌رپه‌رشتی "Sophie Schwartz" چه‌ند شتێکی خوێندنه‌وه‌ی ساکاریان به خۆبه‌خشکه‌راندا. ئه‌وجا هه‌ندێك له به‌شداربووان ڕێگای خه‌وتنیان پێدرا، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی دیکه نه‌یانتوانی بخه‌ون. له‌ڕێگای ته‌کنیکی ناسراو به "fMRI" توێژه‌ران توانییان تێبینیبکه‌ن، که به‌هۆی خه‌وتنه‌وه په‌یوه‌ندی خانه‌کانی مشك سه‌رله‌نوێ ڕێکده‌خرێنه‌وه. ئه‌و خانانه‌ش کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و پڕۆسه‌ی بڕیاردان هه‌یه.
"Sophie Schwartz" ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر مرۆڤێك مێشکی به شتێکی نوێیه‌وه خه‌ریك بکات و به‌سه‌ریدا بخه‌وێت، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه‌تر ده‌توانێت به ویسته‌کانی بگات."
ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا پێیوایه، که باشبوون په‌یوه‌ندی به گۆڕانی چالاکی مێشکه‌وه هه‌یه، ئه‌و گۆڕانکارییه‌ش بۆ پڕۆسه‌ی تێگه‌یشتن گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb