
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

وه‌رزشه‌وانان دره‌نگتر پیر ده‌بن
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدراو له‌سه‌ر 1200 دووانه‌ی له‌دایكبوو له یه‌ك هێلکه ده‌ریده‌خات، که وه‌رزش ده‌بێته به‌خشینی گه‌نجێتی به خانه‌کانی له‌ش.
"Lynn Cherkas" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Londoner King's College" بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که جیاوازی بۆماوه‌یی له‌نێو دووانه به‌شداربووه‌کاندا به‌پێی چالاکی وه‌رزشی ده‌گۆڕێت.
کۆتایی ترشی ناووه‌کی به "Telomere" ده‌ناسرێت و له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران لایان ئاشکرابووه، که ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك مه‌شقی وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ردی بناغه‌ی سه‌ر ترشی ناووه‌کییان (=DNA) به نزیکه‌ی 200 جووت درێژتره، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هێنده ناجووڵێن.
له‌تاقیگه‌دا توێژه‌ران توانییان ته‌ماشایه‌کی پێش کاتی پڕۆسه‌ی کورتبوونه‌وه‌ی ترشی ناووه‌کی بکه‌ن. لێره‌دا هه‌ڵسان به پشکنینی درێژی "Telomere"ی ترشی ناووه‌کی، که له‌ئاکامی دابه‌شبوونی خانه‌یه‌كدا بۆ نزیکه‌ی 20 جووت له به‌ردی بناغه کورت ده‌بوویه‌وه. له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا وه‌رزشه‌واناندا پڕۆسه‌ی کورتبوونه‌وه به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ناوه‌رزشه‌وانه‌کاندا له هێواشتره.
توێژه‌ران پێیانوایه، که مرۆڤی چالاك که‌متر دووچاری قه‌ڵه‌وی، نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و شه‌کره ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رنگتره خانه‌کانی له‌شی دووچاری پیربوون ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb