
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

گالاکسی ساڵانه به هه‌زاران ئه‌ستێره‌یی نوێ دروست ده‌کات
له قوڵایی گه‌ردووندا گه‌ردوونناسان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که گالاکسی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ته‌نها له زه‌وییه‌وه دوور نییه، به‌ڵكو زۆر چالاكیش هه‌یه - گالاکسییه‌ك ڕۆژانه نزیکه‌ی ده ئه‌ستێره‌ی نوێ دروست ده‌کات.
گالاکسی ناسراو به "Baby Boom" ساڵانه نزیکه‌ی 4000 ئه‌ستێره‌ی نوێ دروست ده‌کات، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له هیچ گالاکسییه‌کی دیکه‌ی گه‌ردووندا به‌دیناکرێت. تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکی (ناسا) به‌سه‌رپه‌رشتی "Peter Capak" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Astrophysical Journal Letters"دا نووسیوێتی، که دروستکردنی بڕێکی زۆر له ئه‌ستێره له ساڵێکدا به پێوه‌ری داده‌نرێت.
شتێکی یه‌کجار سه‌یره، که گه‌ردوونناسان سه‌ره‌ڕای دووری گالاکسی "Baby Boom" توانیویانه زانیاری له‌م شێوازه‌ی ئێستایان ده‌ستبکه‌وێت: گالاکسی ناوبراو نزیکه‌ی 12.3 ملیارد ساڵی تیشکی له‌زه‌وییه‌وه دووره. گه‌ردوونناسان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که گه‌دروون پێش 13.7 ملیار ساڵ دروست بووبێت. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه مێژووی دروستبوونی گالاکسی "Baby Boom" بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساته سه‌ره‌تاییه‌کانی دروستبوونی گه‌ردوون.
گه‌ردوونناسان له "ناسا" له‌و باوه‌ڕه‌دان، که گالاکسی "Baby Boom" ته‌نها 50 ملیۆن ساڵی پێویستبووه، تا ئه‌م قه‌باره گه‌وره‌یی ئێستای پێکه‌وه‌ناوه. چاودێرییه‌کانی تا ئێستا ده‌ریانخستووه، که ڕێگای کاکێشان (=Milky Way) ساڵانه ته‌نها ده ئه‌ستێره‌ی نوێ لێ دروست ده‌بێت.
تیمی لێکۆڵینه‌وه له‌ڕێگای تێلێسکۆپی "Hubble" و "Subaru" له‌شاخی "Mauna Kea" له هاوای توانی چاودێری گالاکسی "Baby Boom" بکات. سه‌ره‌تا گه‌ردوونناسان ته‌نها تروسکایی له‌شێوه‌ی په‌ڵه‌ی بچووکییان ده‌بینی. دواتر گه‌ردوونناسان توانییان به‌یارمه‌تی تیشکی خواروو سووری وه‌رگیراو له تێلێسکۆپی "Spitzer" بگه‌نه توانای وه‌به‌رهه‌مهێنانی گالاکسی: گالاکسییه‌کان له‌کاتی دروستکردنی ئه‌ستێره‌دا گاز و گه‌ردیله‌ی تۆز کۆ ده‌که‌نه‌وه، که ئه‌وانه‌ش گه‌رم ده‌بن و شه‌به‌نگی تیشکی ژێر سووری ده‌دروشێنه‌وه. گه‌ردوونناسان ده‌توانن پڕۆفیلی تیشکه‌کانی ژێر سوور ڕاسته‌وخۆ بۆ دروستبوونی ئه‌ستێره‌کانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
ده‌رئه‌نجامه‌کانی چاودێری ده‌ریانخستووه، که گالاکسی "Baby Boom" ساڵانه له‌نێوان 1000 بۆ 4000 ئه‌ستێره‌ی هاوقه‌باره‌ی خۆر دروست ده‌کات. گالاکسی ناوبراویش ته‌مه‌ن ته‌نها دوو ملیارد ساڵ ده‌بێت و به‌بۆچوونی گه‌ردوونناسان هێشتا گالاکسییه‌کی گه‌نجه و قه‌باره‌که‌ی ده ملیارد جاری قه‌باره‌ی خۆره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا هێنده قورس نییه.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م چاودێریکردنه بیردۆزه‌کانی پێشوو له‌هه‌مبه‌ڕ دروستبوونی ئه‌ستێره ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. پێشتر باوه‌ڕ هه‌بوو، که گالاکسییه‌کان ژماره‌یه‌کی که‌متر له ئه‌ستێره دروستبکه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb