
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

حه‌فتا ساڵه‌کان چێژ زیاتر له سێکس وه‌رده‌گرن
ڕۆژانه له‌ڕێگای میدیا جۆراوجۆره‌کانه‌وه ئاگادار ده‌کرێنه‌وه، که ته‌نها گه‌نجان ده‌توانن چێژ له سێکس وه‌ربگرن و ئه‌وان زیاتر له واتا جوانه‌کانی جووتبوون تێده‌گه‌ن. به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سوێدی ئه‌نجامدراو ده‌ریده‌خات، که حه‌فتا ساڵه‌کان زۆر زیاتر چێژ له سێکس وه‌رده‌گرن و باشتر له واتاکانی تێده‌گه‌ن.
له‌نێوان ساڵه‌کانی 1971 بۆ 2001دا چوار جار پرسیار ئاڕاسته‌ی پیاوان و ژنانی ته‌مه‌ن 70 ساڵی شاری یۆتۆبۆری سوێدی کراوه و له‌ڕێگایه‌وه ویسترا بزانرێت، تا چ ئاستێك پیاوان و ژنان له سێکسدا چالاکن و تا چ ئاستێكیش چێژ له سێکس وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها به‌شداربووان پرسیاریان له‌هه‌مبه‌ڕ کێشه‌کانی جووتبوون لێکراوه و بۆچوونیان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر سێکس وه‌رگیراوه.
ئه‌نجامه‌کانی ڕاپرسی نیشانی ده‌ده‌ن، که تێڕوانین بۆ سێکس له‌نێو مرۆڤه‌کاندا ساڵ به‌ساڵ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت. پێشتر بۆچوون هه‌بوو، که ته‌نها گه‌نجان زیاتر له واتاکانی سێکس ده‌گه‌ن و هه‌ر ئه‌وانیش چێژی زۆر له جوانترین تێکه‌ڵبوون وه‌رده‌گرن.
توێژه‌ران له‌ئاکامی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌کانی ڕاپرسی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که به‌ته‌مه‌نه‌کان زۆر زیاتر له گه‌نجان سێکس ده‌که‌ن و زۆر زیاتریش چێژ له تێکه‌ڵبوونی جه‌سته وه‌رده‌گرن.
له ڕاپرسی ئه‌نجامدراوه‌وه توێژه‌ران ویستویانه بزانن، که سێکسی ئێستا له‌گه‌ڵ ساڵه‌کانی پێشوودا جیاوازی چییه: له‌ساڵی 2000دا له 66%ی پیاوان و له 34%ی ژنان ئاشکرایانکردووه، که زۆر به سێکسه‌وه سه‌رقاڵن. له‌کاتێکدا ته‌نها له 47%ی پیاوان و له 12%ی ژنان له‌ساڵی 1971دا سه‌رقاڵی سێکس کردبوون.
ئه‌و گۆڕانکارییه‌ش نیشانی ده‌دات، که سێیه‌کی پیاوان و ژنان ئێستا زیاتر سه‌رقاڵی سێکس کردنن - هه‌فته‌ی جارێك به‌لایه‌نی که‌مه‌وه. له‌کاتێکدا پێش 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌یه‌کی پیاوان و ژنان سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی سێکس بوون.
ئه‌نجامه‌کانی ڕاپرسی سێکس وه‌ك شتێکی زۆر پێویست له‌نێو پیاوان و ژنانی به‌ته‌مه‌ندا ده‌رده‌خه‌ن: له 70%ی پیاوان و له 60%ی ژنان ئاشکرای ده‌که‌ن، که ئه‌وان بۆ ئه‌نجامدانی سێکس زۆر چالاکن و چێژێکی زۆر له سێکسی ئه‌نجامدراو وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها له 83%ی ژنان ئاشکرای ده‌که‌ن، که ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئۆرگازمیان (=ته‌زووی خۆشی ته‌واوبوونیان) هه‌یه.
هه‌روه‌ك توێژه‌ران سوێدی له زانکۆی "Göteborg"یه‌وه ئاشکرای ده‌که‌ن، له‌ئاکامی ئه‌نجامدانی سێکس پیاوان که‌متر کێشه‌ی ڕه‌قبوون به‌شی نێرینه‌یان هه‌بووه. هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتووه، که له 90%ی ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌کان چێژێکی یه‌کجار زۆر له سێکس وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb