
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

سێکسی زۆر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ڕه‌قبوونی به‌شی نێرینه
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بڵاوکراوه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "American Journal of Medicine"دا توێژه‌رانی فنله‌ندی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که پیاوانی به‌ته‌مه‌ن له‌ئاکامی ئه‌نجامدانی سێکسی زۆر له کێشه‌کانی ڕه‌قبوونی به‌شی نێرینه‌یان ڕزگاریان ده‌بێت.
له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی فنله‌ندی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 55 بۆ 75 ساڵ بوون و له هه‌فته‌یه‌کدا که‌متر له جارێك سێکسیان کردووه، دووئه‌وه‌نده زیاتره دووچاری ڕه‌قبوونی به‌شی نێرینه‌یان هاتوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیان، ئه‌وانه‌ی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له هه‌فته‌یه‌کدا سێکسیان کردووه.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه توێژه‌رانی فنله‌ندی له نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری "Tampere" بۆ کێشه‌کانی کۆئه‌ندامی زاووزێ 989 پیاوان پشکنی.
ئه‌نجامه‌کانی پشکنین ده‌یارنخستووه، که ئه‌و پیاوانه‌ی له هه‌فته‌یه‌کدا که‌متر له جارێك سێکسیان کردووه، له 1000یان 79یان دووچاری تێکچوونی هه‌ڵسانی به‌شی نێرینه هاتوونه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌فته‌ی جارێك سێکسیان کردووه، له 1000یان ته‌نها 32یان دووچاری کێشه‌ی ڕه‌قبوونی به‌شی نێرینه هاتوونه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی سێ جار یان زیاتر له هه‌فته‌یه‌کدا سێکسیان کردووه، له 1000 پیاو ته‌نها 16یان کێشه‌ی هه‌ڵسانی به‌شی نێرینه‌یان هه‌بووه.
له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه توێژه‌ران بۆیان ده‌رده‌که‌وێت، که پیاوان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشه‌كانی ڕه‌قبوونی به‌شی نێرینه‌یان باشتره ڕۆژانه سێکس ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb