
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زاوه گڕکان هه‌یه
تاکو ئێستا هه‌ساره‌ی زاوه‌ی سیسته‌می خۆری به بچووك، به‌ردین و گه‌رم ده‌ناسرا. به‌ڵام ئێستا زاوه (=Mercury) به‌هۆی نێندراوی "Messenger"ه‌وه ڕووخسارێکی دیکه نیشان ده‌دات: به‌هۆی ئه‌و نێندراوه‌وه گه‌ردوونناسان چه‌ندین وێنه‌یان ده‌ستکه‌وتووه، که له‌ڕێگایه‌وه ته‌قینه‌وه‌ی گڕکان ده‌رده‌که‌وێت. له‌سه‌ر ڕووخساری ئه‌و هه‌ساره بچووکه مردووه وێنه‌کان چه‌ند پڕیشکه ئاگرێك ده‌رده‌خه‌ن.
هه‌ساره‌ی زاوه (=Mercury) قه‌باره‌که‌ی هێنده‌ی قه‌باره‌ی مانگی زه‌وی ده‌بێت و تاکو ئێستا به‌هه‌ساره‌یه‌کی مردوو ناسرابوو. ئێستا و به‌یارمه‌تی "Messenger" گه‌ردوونناسان توانیویانه دیمه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه تێبینیبکه‌ن. وێنه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، که له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه چه‌ندین گڕکانی چالاك هه‌ن.
پاش 30 ساڵ بۆ جارێكی تر له‌ڕێگای "Messenger"ه‌وه سه‌ردانی هه‌ساره‌ی زاوه‌ی نزیك خۆری ده‌کرێت. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م سه‌ردانکردنه‌ش گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئه‌و هه‌ساره‌یه. وێنه گیراوه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن، که ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له گڕکانی چالاك ئاگر ده‌هاوێژینه سه‌ر هه‌ساره‌ی زاوه (=Mercury)، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك گه‌ردوونناسان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Science"دا ئاماژه‌یان پێداوه.
له ئه‌ستێركی ناسراو به "Caloris"، ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ره‌که‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیۆن کیلۆمه‌تری چوارگۆشه، گه‌ردوونناسان ستراکچه‌رێکیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه، که ئه‌وه‌ش به گڕکانی هه‌ڵچوو ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. ئه‌و گڕکانه‌ش تیره‌یه‌کی 95 کیلۆمه‌تری هه‌یه.
هه‌ر له ئه‌ستێرکی "Caloris"یشدا زاناکان شێوازی کوپه‌ییان دۆزیه‌وه‌ته‌وه، که به به‌ردینی ڕه‌ش پڕکراوه‌ته‌وه. توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌وانه سه‌رچاوه‌یه‌کی گڕکانیان هه‌یه. ئه‌نجامه‌کانی پێوه‌ری ئاماژه ده‌ده‌ن، که ئه‌و جۆره به‌ردینانه بڕێکی که‌متر له ئاسنیان تێدایه.
هه‌ساره‌ی زاوه له‌به‌ر نزیکی له خۆره‌وه ناتوانرێت له زه‌وییه‌وه یان له‌ڕێگای نێندراوه‌کانه‌وه پشکنینی ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌نجام بدرێت. له کانوونی دووه‌می 2008دا نێندراوی "Messenger" گه‌یشته نزیك هه‌ساره‌ی زاوه. له‌ساڵی 1975دا نێندراوی "ناسا"ی ناسراو به "Mariner 10" بۆ یه‌که‌مین جار سه‌ردانی زاوه‌ی کرد.
له کانوونی دووه‌می ڕابردوودا "Messenger" توانی ته‌نها له نیوه‌ی ئه‌تمۆسفیری هه‌ساره‌ی زاوه نزیك ببێته‌وه. ئێستاکه گه‌ردوونناسان لێکدانه‌وه‌ی زانستی بۆ هۆکاری که‌می ئاسن له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زاوه ده‌که‌ن.
هه‌ساره‌ی زاوه تیره‌که‌ی ده‌گاته 4876 کیلۆمه‌تر و له‌ماوه‌ی ته‌نها 88 ڕۆژدا به‌چوارده‌ووری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه. بڕیاره "Messenger" دوو جاری دیکه به‌چوارده‌ووری زاوه‌دا بسوڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش له 2008.10.06 و 2009.09.29 ڕووبدات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb