
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

کافیین وزه‌یه‌کی نوێ به ماسولکه‌کان ده‌به‌خشێت
زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان قاوه وه‌ك هۆشکه‌ره‌وه‌یه‌ك ده‌خۆنه‌وه و هه‌ندێکی دیکه‌یان چێژێکی زۆر له خواردنه‌وه‌ی ده‌بینن. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئوسترالی ئه‌نجامدراو له‌سه‌ر پاسكیل سواره‌کان نیشانی ده‌دات، که قاوه ده‌توانێت وزه‌یه‌کی نوێ به ماسولکه‌کان ببه‌خشێت.
"Glycogen" به‌ناوه‌ندی وه‌به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ماسولکه‌کانی له‌ش ده‌دانرێت. هه‌روه‌ها کاری سه‌ره‌کی دروستکردنی شه‌کره. ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئوسترالی ده‌ریانخستووه، که قاوه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر پۆزه‌تیڤ کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر "Glycogen".
تیمی لێکۆڵینه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی "John Hawley" له "Royal Melbourne Institute of Technology" له "Bundoora" له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا داوای له شه‌ش پاسکیل سواری لێهاتوو کرد، تا ڕاده‌ی هیلاکبوون سواری پاسکیل ببن و ئه‌وجا ژه‌مێك له خۆراکی که‌م کاربۆهیدراتیان پێشکه‌شکردن. بێگومان بۆ دووباره وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی وزه ماسولکه‌کان پێویستییان به "Glycogen"، که ئه‌وه‌ش ده‌توانرێت ته‌نها له‌ڕێگای کاربۆهیدراته‌وه ده‌ستبکه‌وێت.
بۆ ڕۆژی داهاتووش به‌شداربووانی لێکۆڵینه‌وه پێویستبوو به‌هه‌مان شێوازی ڕۆژی پێشووتر مه‌شق بکه‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌نجامدانی مه‌شق، کوپێك خواردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کاربۆهیدراتدا پێدرا. هه‌ندێك له وه‌رزشه‌وانان خواردنه‌وه‌که‌یان به کافیین تێرکرابوو - هاوکات تێبینی خه‌ستی ماده‌ی ناوبراو کرا بوو. بڕی کافیین هێنده‌ی پێنج بۆ شه‌ش کوپی قاوه ده‌بوو.
پاش تێپه‌ڕبوونی کاژمێرێك تیمی لێکۆڵینه‌وه بۆی ده‌رکه‌وت، که هیچ ڕێژه‌یه‌کی جیاوازی له ئاستی "Glycogen" تێبینی نه‌کراوه. به‌ڵام دوای چوار کاژمێر به‌سه‌ر مه‌شقی وه‌رزشیدا توێژه‌ران ئه‌نجامێکی تریان ده‌ستکه‌وت: ئه‌و وه‌رزشه‌وانانه‌ی خواردنه‌وه‌کانیان به کافیین تێرکرابوو، بڕێکی زۆر زیاتریان له "Glycogen" له‌ناو خوێنیاندا هه‌بوو. دروستبوونی "Glycogen" نوێ له ماسولکه‌کاندا به‌ڕێژه‌ی له 66% خێراتر بوو. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی شه‌کره‌ی خوێن و ئاستی ئینسۆلین به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رز بۆته‌وه، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of Applied Physiology"دا نووسیویانه.
"John Hawley" و هاوه‌ڵه‌کانی پێیانوایه، که کافیین ده‌بێته هۆکاری ورووژاندنی ئه‌نزیمێك. هاوکات توێژه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که هه‌ندێك له وه‌رزشه‌وانه‌کان له‌ئاکامی خواردنه‌وه‌ی بڕێکی یه‌کجار زۆر له کافیین خه‌ویان ڕوو له تێکچوون کردووه. هه‌ر له‌ژێر تیشکی ئه‌م تێکچوونه‌وه‌ش توێژه‌ران به‌نیازن له داهاتوودا هه‌مان لێکۆڵینه‌وه به به‌کارهێنانی بڕێکی که‌متر له کافیین دووباره بکه‌نه‌و‌ه، تا له‌ڕێگایه‌وه بزانن، ئایا کافیین ئه‌و ساته‌ش هه‌مان کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ر "Glycogen".
قاوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "Multiple Sclerosis"
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تری ئه‌نجامدراو له‌سه‌ر مشکی تاقیگه توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که بڕێکی زۆر له قاوه ده‌بێته هۆکاری به‌ربه‌ستکردنی تووشبوون به ڕه‌قبوونی شانه هه‌مه‌چه‌شنه‌کان (=Multiple Sclerosis).
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران به‌سه‌رپه‌شتی "Jeffrey Mills" له زانکۆی "Cornell" له "Ithaca" سه‌ر به‌ناوچه‌ی نیویۆرك ڕۆژانه بڕی 600 میللیگرام بۆ یه‌ك لیتر کافیینیاندا به مشکه‌کان. به‌م شێوه‌یه‌ش ڕۆژانه ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌کان چوار میللیگرام قاوه‌یان ده‌خوارده‌وه.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the National Academy of Sciences"دا ده‌نووسن، که مشکه‌کان به‌خواردنه‌وه‌ی قاوه دووچاری نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی شانه هه‌مه‌چه‌شنه‌کان (=Multiple Sclerosis) نه‌بوون.
"Linda Thompson"، یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی لێکۆڵینه‌وه، به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه زۆر سه‌رسامه. چونکه پێیده‌چێت، که ئه‌م ئه‌نجامه ده‌رگایه‌كی نوێی چاره‌سه‌رکردن بۆ نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی شانه هه‌مه‌چه‌شنه‌کان (=Multiple Sclerosis) بکاته‌وه. به‌ڵام ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ئه‌نجام بدرێت، تا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر سوودمه‌ندییه‌کان قاوه کۆبکرێته‌وه.
توێژه‌ری ناوبراو داوا ده‌کات، که پرسیار له‌هه‌مبه‌ڕ بڕی خواردنه‌وه‌ی قاوه ئاڕاسته‌ی نه‌خۆشانی تووشبوو به نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی شانه هه‌مه‌چه‌شنه‌کان (=Multiple Sclerosis) بکرێت. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی پۆزه‌تیڤ ده‌ربکه‌وێت، ئه‌وا پێویسته به‌خێرایی تاقیکردنه‌وه‌ی کلینیکی ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb