
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

هه‌بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس ئاسته‌مه
له‌کاتێکدا ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکی (ناسا) له‌ڕێگای "Phoenix"ه‌وه سه‌رقاڵی گه‌ڕانه به‌دوای جێشوێنی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس، توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که له‌وانه نییه له ئاوی هه‌ساره‌ی مارسدا زینده‌وه‌ر توانای مانه‌وه‌ی له‌ژیاندا هه‌بێت یان ژیان تێیدا دروست ببێت.
ئاوی شل به‌یه‌كێك له بنه‌ماکانی دروستبوونی ژیان بۆ هه‌موو زینده‌وه‌ره‌کانی سه‌ر زه‌وی داده‌نرێت. بێگومان هه‌مان مه‌رج به‌سه‌ر هه‌ساره مارسیشدا ده‌چه‌سپێت. به‌ڵام ناکرێت هه‌میشه ئاو ببێته هۆکاری له‌بارکردنی ژیان. چونکه پله‌ی گه‌رما و ئاستی "pH" و ئاستی سوێری جۆر و باشی ئاو دیاری ده‌که‌ن.
پێیده‌چێت، که هه‌ساره‌ی بارام به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆی زۆر سوێر بووبێت و ئه‌وه‌ش بۆ دروستبوونی ژیانی زۆر ئاسته‌مه. تاکو ئێستا توێژه‌ران به‌رامبه‌ر هه‌بوون یان نه‌بوونی ئاوی شل له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام گومانیان هه‌یه و زۆر دڵنیا نیین، که له‌سه‌ر مارس ئاو هه‌بێت یان نه‌بێت.
توێژه‌رانی زانکۆی هارڤارد له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Science"دا ده‌نووسن، که پێیده‌چێت ئاوی سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام ته‌نها له شێوه‌یه‌کی سوێریدا هه‌بووبێت. هه‌ربۆیه بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام ئاسته‌مه.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌کانیان زاناکانی زانکۆی هارڤارد هه‌ڵسان به شیکارکردنه‌وه‌ی داتاکانی به‌رد، ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 له‌لایه‌ن که‌شتی نێندراو بۆ مارس "Opportunity" ڕه‌وانه‌ی زه‌وی کرابوو. پێشتر زاناکانی گه‌ردوونناسی له‌ڕێگای که‌شتی ناوبراوه‌وه زانیاریان له بوونی ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام وه‌رگرتبوو.
"Andrew Knoll"، یه‌كێك له توێژه‌رانی زانکۆی هارڤارد، ده‌ڵێت: "له‌کاتێکدا هه‌ساره‌ی مارس ئه‌مڕۆ شوێنێکی خراپه بۆ ژیان، هه‌میشه ئێمه هه‌ستمان کردووه، که ئه‌و هه‌ساره‌یه پێش چه‌ند مێژووییه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زۆر هاوشێوه‌ی زه‌وی بووه."
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه ده‌ریده‌خه‌ن، که هه‌ساره‌ی بارام پێش ملیۆنه‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش مه‌رجه‌کانی بوونی دروستبوونی ژیانی تێدا نه‌بووه. لێره‌دا "Andrew Knoll" له‌درێژه‌ی نووسینه‌کانیدا پێیوایه، که گرنگ نییه چه‌ند ساڵ ته‌ماشای مێژووی مارس بکرێت. چونکه له‌وانه‌یه نییه ساتێك له‌ساته‌کانی مێژوو ئه‌و هه‌ساره‌یه ژیانی له‌سه‌ر هه‌بوو بێت.
توێژه‌ری ناوبراو و هاوه‌ڵه‌کانی زانیارییه‌کانیان له چینه خوێیه‌کانی به‌ردی ته‌مه‌ن چوار ملیۆن ساڵی هه‌ساره‌ی مارس ده‌ستکه‌وتووه. ئه‌و به‌رده‌ش شوێنی نیشتنه‌وه‌ی که‌شتی "Opportunitys" بوو. له‌ژێر تیشکی ئه‌و زانیاریانه‌وه توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی باوه‌ڕیانوایه، که به‌هۆی ئه‌و سوێرییه‌وه هیچ زینده‌وه‌رێك ناتوانێت له‌ژیاندا بمێنێته‌وه. خۆ گونجاندنیش له‌گه‌ڵ ئه‌و سوێرییه‌دا، زینده‌وه‌ران پێویستییان به‌بوونی چه‌ند فاکتۆرێکی دیکه‌ی گرنگه بۆ مانه‌وه له‌ژیاندا.
ئێستا زاناکان چاوه‌ڕێی "Phoenix" ده‌که‌ن و له‌ڕێگایه‌وه هیواده‌خوازن بتوانن چه‌ند زانیارییه‌کی دیکه‌یان ده‌ستبکه‌وێت. پێش چه‌ند ڕۆژێك نوێنه‌ری "ناسا" بۆ مارس قۆڵه ڕۆبۆرته‌کانی چالاککرد، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی په‌یوه‌ندی لاسکی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا نه‌مابوو. له‌سه‌ر ئه‌و قۆڵه‌ش کامیرایه‌ك دانراوه، تا به‌هۆیه‌وه چالاکییه‌کانی "Phoenix" بخرێته به‌رچاوی گه‌ردوونناسان. به‌هۆی ئه‌و قۆڵه 2.3 مه‌تره‌شه‌وه زاناکان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای نێندراوه‌که‌یانه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌کی سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس کۆبکه‌نه‌وه و پاش شیکارکردنه‌وه بڕیار له‌سه‌ر بوون یان نه‌بوونی ژیان له‌سه‌ری هه‌ساره‌ی مارس بده‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb