
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

سوودمه‌ندییه‌کانی په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می خۆراکی ناوچه‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سیسته‌می خۆراکی ناوچه‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست سوودمه‌ندی ته‌ندروستی زۆریان هه‌یه. هه‌ربۆیه چه‌ندان لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌رخستنی و سه‌لماندنی ئه‌و سیسته‌مه ئه‌نجامدراوه. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌ریده‌خات، که ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ئه‌و سیسته‌مه خۆراکییه ده‌که‌ن، که‌متر دووچاری شه‌کره له جۆری دووه‌م ده‌بنه‌وه. به‌م ئه‌نجامه‌ش "Miguel Martínez-González" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Navarra" له ئیسپانیا پێیگه‌یشتوون. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان توێژه‌ران هه‌ڵساون به‌شیکارکردنه‌وه‌ی داتای زیاتر 13000 خۆبه‌خشکه‌ر له ئیسپانیا.
بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك توێژه‌ران چاودێریی ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌شداربووانیان به نه‌خۆشی شه‌کره له جۆری دووه‌م کردووه. ئه‌نجامه‌کان ده‌ریانخستووه، که سیسته‌می خۆراکی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بوو‌ته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوونی به‌شداربووان به شه‌کره له جۆری دووه‌م.
سیسته‌می خۆراکی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به بڕێكی زۆر له ڕۆنی زه‌یتون و سه‌وزه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و بڕێکی که‌م له مه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌روه‌ها که‌متر گۆشتی ده‌چێته ژه‌مه‌کان خۆراکه‌وه، له‌جیاتی ئه‌و بڕێکی زۆر له ماسی ده‌خورێت.
تا پێش د‌ه‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه لایه‌نه ته‌ندروستییه‌کان باوه‌ڕیان هه‌بوو، که سیسته‌می خۆراکی ناوچه‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست سوودمه‌ندی ته‌ندروستی بۆ دڵ و سووڕی خوێن هه‌بێت.
ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه نیشانیانداوه، که ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌کێش بوون یان کێشێکی زۆریان هه‌بووه، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌شه‌کره له جۆری 2 به‌ڕێژه‌ی له 83% دابه‌زیووه.
په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می خۆراکی ناوچه‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ته‌نها سوودی بۆ دوورکه‌وتنه له نه‌خۆشییه نییه، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، بڕێکی زۆر له کێشی خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، که ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی پۆزه‌تیڤه بۆ خۆپاراستن له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌کانی وه‌ك دڵ و سووڕی خوێن و هتد.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb