
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

هه‌وکردنی ددان ده‌کرێت ببێته هۆکاری تووشکردن به شێرپه‌نجه
توێژه‌رانی به‌ریتانی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که هه‌وکردنی پووك ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه - زۆرجار به‌ڕێژه‌ی له 30%.
هه‌وکردنی پووك، که پزیشکان به "Periodontitis" ناوی ده‌به‌ن، هۆکاره‌که‌ی بۆ به‌کتیریا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وانه‌ش هێرش ده‌که‌نه سه‌ر پووك و ددان و ئێسکی شه‌ویلگه. ئه‌و ساته‌ی مرۆڤێك دووچاری ناله‌بارترین باری هه‌وکردن ده‌بێته‌وه ناتوانرێت ددانی له زیان ڕزگار بکرێت، هاوکات له‌ڕێگای ئه‌و ناله‌باری هه‌وکردنه‌شه‌وه به‌شه‌کانی دیکه‌ی دووچاری ناهه‌مواری ده‌بنه‌وه: ناسراوترین باری ناهه‌مواریش کێشه په‌یوه‌ندیداره‌کان به سووڕی خوێن و له‌دایکبوونی پێش کاتی کۆرپه‌یه.
ئێستا و له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان "Dominique Michaud" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Imperial College London" توانیویانه بیسه‌لمێنن، که ناله‌باری هه‌وکردنی پووك (Periodontitis) ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه - زۆرجار مه‌ترسی تووشبوون به هه‌ندێك له جۆره‌کانی شێرپه‌نجه بۆ له 30% به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌وکردن ئێسکی شه‌ویلگه بگرێته‌وه.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران هه‌ڵسان به هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیارییه وه‌رگیراوه‌کان له 48 هه‌زار پیاوی نێوان ته‌مه‌ن 40 بۆ 75 ساڵ. ئه‌و پیاوانه‌ش زانیاری خۆیان له‌هه‌مبه‌ڕ "Periodontitis" و تووشبوونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئاشکرا کرد بوو. له‌ماوه‌ی 18 ساڵدا 5720 له‌و پیاوانه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هاتن.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "The Lancet Oncology"دا ده‌نووسن، که ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌کی ئاشکرایان له‌نێوان "Periodontitis" و به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه بۆ ده‌رکه‌وتووه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی ته‌نها جگه‌ره‌یه‌کیش چییه له ژیانیاندا نه‌یانکێشاوه.
کاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌ئاکامی هه‌وکردنی پووکدا په‌یوه‌ندی به جگه‌ره‌کێشانه‌وه یان جگه‌ره‌نه‌کێشانه‌وه نییه. به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه له‌ئاکامی هه‌وکردنی پووك و گرتنه‌وه‌ی ئێسکی شه‌ویلگه له جگه‌ره‌نه‌كێشه‌کاندا بۆته جێگای سه‌رسووڕهێنانی توێژه‌ران: ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌کێش نه‌بوون، تووشبوونیان به‌شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی له 21% به‌رزبۆته‌وه. به‌ڵام له کۆی گروپه‌کاندا به‌هۆی هه‌وکردنی پووکه‌وه تووشبوون به شێرپه‌نجه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی له 14%یی به‌خۆییه‌وه بینیوه. هه‌وکردنی پووك کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی گورچیله و په‌نکریاس هه‌بووه: له‌پیاوانی به‌شداربووی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێژه‌ی له 50% بووه.
هه‌وکردن سیسته‌می به‌رگری لاواز ده‌کات
"Periodontitis" به‌هۆی به‌کتیریاوه ڕوو ده‌دات و ئه‌و به‌کتیریایانه‌ش له‌ناو ددان و گیرفانه‌ی پووکدا کۆنبووندا خۆیان نیشته‌جێ ده‌که‌ن: له‌ئاکامی ئه‌و نیشته‌جێبوونه‌ش سوود له پاشماوه‌ی خۆراکی نێوان ددان و وه‌رده‌گرن و ژه‌هر و ئه‌نزیم ده‌رده‌هاوێژن و ئه‌وانه‌ش هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ڕه‌گی پێستی پارێزگاری ڕێشاڵه‌کانی ددان و ئێسکی شه‌ویلگه.
سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ پاش هه‌وکردن وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌بێت، تا به‌کتیریا به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی بکاته ده‌ره‌وه. به‌ڵام به گه‌یشتنی ماده‌کانی هه‌وکردن بۆ ناو خوێن و هه‌وکردن له‌به‌شه‌کانی تردا سیسته‌می به‌رگری لاواز ده‌کات و توانای به‌رگریکردنی مرۆڤ که‌مده‌بێته‌وه. ئاکامی لاوازبوونیش ده‌بێته تێکدانی ڕۆیشتنی خوێن و ئه‌گه‌ری تووشکردنی مرۆڤ به نۆبه‌ی دڵ و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌کانی سووڕی خوێن. له ژنانی دووگیانه‌دا "Periodontitis" ده‌بێته خستنه‌وه‌ی کۆرپه له پێش کاتی خۆی.
چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌بنه ئاشکراکردنی ده‌رکه‌وتنی "Periodontitis": پووکی مرۆڤ ڕوو له سوور بوونه‌وه ده‌کات و هه‌ڵئاوسانی گه‌وره له پووکدا دروست ده‌بێت. ته‌نها ده‌ستبه‌رکه‌وتنێکی هێواش ده‌بێته هۆکاری خوێنبه‌ربوون و زۆرجاریش ددانی و پووك ئازاریان تێده‌که‌وێت. پاش تێپه‌ڕبوونی کاتێکی زۆر پووك ده‌چێته‌وه یه‌ك و دددانیش زۆر هه‌ستیار ده‌بێت. هه‌روه‌ها بۆگه‌نی ده‌م نیشانه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌وکردنی پووکه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb