
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ته‌په‌وتۆز تاوانبار ده‌ستنیشان ده‌کات
توێژه‌رانی قه‌لاچۆکردنی تاوان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای ته‌په‌وتۆزه‌وه به‌دوای جێشوێنی تاوانباراندا بگه‌ڕێن. مرۆڤ له‌ڕێگای کڕێشی پێستییه‌وه بڕێکی یه‌کجار زۆر له ترشی ناووه‌کی (DNA) خۆی ده‌هاوێژێته هه‌واوه و له‌ڕێگای ته‌په‌وتۆزیشه‌وه به شوێنه‌کاندا بڵاو ده‌بێته‌وه.
"Mary Toothman" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Virginia Commonwealth" له "Richmond" توانییان بۆ یه‌که‌مین جار له‌ناو ته‌په‌وتۆزی ماڵان‌دا "DNA"یان ده‌ستبکه‌وێت.
له نموونه وه‌رگیراوه‌کاندا بۆماوه‌یی چه‌ند که‌سێك دۆزراونه‌ته‌وه، چونکه ساتی وه‌رگرتنی نموونه‌کان چه‌ند که‌سێك له‌هه‌مان شوێندا وه‌ستابوون. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه ناکرێت بۆماوه‌ییه‌کان بخرێته پاڵ که‌سێکی دیاریکراو.
توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له هه‌شت هۆڵی زانکۆ نموونه‌ی ته‌په‌وتۆزیان کۆکرده‌وه و له‌ئاکامدا به‌دوای ترشی ناووه‌کیدا گه‌ڕان. ده‌رئه‌نجامه‌کانی پشکنین ده‌ریانخست، که له‌هه‌ر مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌كی زه‌وی یان سه‌ر مۆبیلییه "DNA"ی به‌کیتریا، که‌ڕوو یان هی مرۆڤ هه‌بووه.
توێژه‌ران ئاشکرای ده‌که‌ن، که ئه‌م میتۆده هێشتا بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانبار له‌بار نییه. هه‌ربۆیه ده‌بێت ڕێگایه‌کی باشتر و کاریگه‌رتر بدۆزرێته‌وه. بۆ ده‌زگاکانی قه‌ڵاچۆکردنی تاوان زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ڕێگای ئه‌نجامه‌کانه‌وه ده‌ربکه‌وێت، چه‌ند کاژمێر تاوانبار له ژووره‌که‌دا یان شوێنه‌که‌دا ماوه‌ته‌وه.
ئێستا توێژه‌ران سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ن، تا له‌ڕێگایه‌وه بزانن، چ گۆڕانکارییه‌ك یان لێکهه‌ڵوه‌شاندنێك به‌سه‌ر ترشی ناووه‌کی له ناو ته‌په‌وتۆزدا دێت.
تا ئێستا ده‌زگاکانی قه‌ڵاچۆکردنی تاوان خوێن، سپێرم یان موو وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران به‌کارده‌هێنن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb