
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

توێژه‌ران له قوڵایی 1600 مه‌تری ژێر خاکی ده‌ریادا چه‌ند زینده‌وه‌رێکی درشت ده‌دۆزنه‌وه
قوڵایی ده‌ریا به‌تاریکی و که‌می ئۆکسجین ناوبانگی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش میکرۆبه‌کان ده‌توانن له‌قوڵایی سه‌دان مه‌تردا ژیان به‌سه‌ربه‌رن. له‌میانه‌ی گه‌ڕانه‌کانیان توێژه‌ران توانییان چه‌ندین زینده‌وه‌ری درشت له قوڵایی 1600 مه‌تر بدۆزنه‌وه. ئه‌و زینده‌وه‌ره درشتانه‌ش له به‌کتیریا ده‌چن و وزه‌ی خۆیان له هایدۆرکاربۆنه‌وه وه‌رده‌گرن.
هه‌میشه زاناکانی بایۆلۆژی ده‌ریاکان نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر که‌می ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له قوڵایی ده‌ریاکاندا نیشان ده‌ده‌ن. پاش ئه‌نجامدانی هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك له قوڵایی ده‌ریاکان و ئۆقیانوسه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت، که جیهانێکی دیکه له‌ناو ئاودا هه‌یه و مرۆڤی پێ سه‌رسام ده‌بێت. ئه‌و جێگای زیاتر سه‌رسامییه، تا توێژه‌ران به‌ره‌وو قوڵایی خاکی ده‌ریاکاندا بچن و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بکه‌ن، جۆری زیاتر و نوێتریان به‌رچاو ده‌که‌وێت. پێشتر زاناکانی بواری بایۆلۆژی ده‌ریا له قوڵایی 800 مه‌تردا توانیبویان هه‌بوونی ژیان بۆ زینده‌وه‌ره درشته‌کان به‌دیبکه‌ن.
دیاره بوونی ژیان له قوڵایی 800 مه‌تردا هێنده سه‌یر نییه، ئه‌گه‌ر بزانرێت میکرۆب له هاوشێوه‌ی به‌کتیریا له قوڵایی 1600 مه‌تردا ده‌ژی: له قوڵایی زیاتر له 1600 مه‌تری ژێر خاکی ده‌ریادا توێژه‌ران توانییان چه‌ند جۆرێك له زینده‌وه‌ری درشت بدۆزنه‌وه، ئه‌وانه‌ش به‌زینده‌وه‌ره بێ ناووکه‌کان ناسراون. توێژه‌رانی فه‌ڕه‌نسی و به‌ریتانی پاش گه‌ڕانه‌کانیان له که‌ناری "Neufundland" له نزیك وڵاتی که‌نه‌دا چه‌ند میکرۆبێکیان دۆزییه‌وه، که ده‌توانن سه‌ره‌ڕای که‌می ئۆکسجین ژیان به‌سه‌ربه‌رن و خۆیان زیادبکه‌ن.
"Erwan Roussel" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Université de Bretagne Occidentale" له "Brest" توێژه‌ران له‌لاپه‌ڕه‌ی 1046ی به‌رگی 320ی گۆڤاری "Science"دا ده‌نووسن، که دوو له‌سه‌ر سێی زینده‌وه‌ره درشته‌کان له ناو نیشتووی خاكی ئۆقیانوسه‌کاندا ده‌ژین.
نموونه وه‌رگیراوه‌کانی ئۆقیانووسه‌کان له قوڵایی 860 بۆ 1626 مه‌تر به‌رده‌ستکه‌وتن و مێژووی ئه‌و نیشتووانه‌ش له 46 بۆ 111 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه. نموونه‌کانیش له به‌شی خواره‌وه‌ی "Lava"ی گه‌رم وه‌رگیراون و پله‌ی گه‌رمییان له‌نێوان 60 بۆ 100 پله‌ی سه‌دیدایه. له‌ناو نموونه وه‌رگیراوه‌کانیشدا خستییه‌کی زۆر له گازی میسان و جۆره‌کانی دیکه‌ی هایدرۆکاربۆن دۆزرانه‌ته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه بۆماوییه‌کان ده‌ریانخستووه، که زینده‌وه‌ره دۆزراوه‌کان بریتیین له "Archaea"، به‌کتیریایی یه‌ك خانه‌یی. ئه‌و جۆره به‌کتیریایانه‌ش ده‌توانن له سه‌رچاوه زۆر گه‌رمه‌کان و سوێره‌کاندا ژیان به‌سه‌ربه‌رن. هه‌ندێكی تری زینده‌وه‌ره دۆزراوه‌کان ده‌توانن وزه‌ی خۆیان به‌بێ بوونی ئۆکسجین له گازی میسانه‌وه ده‌ستبکه‌وێت، له‌کاتێکدا هه‌ندێکی تریان سوود له هایدرۆکاربۆنی ئاڵۆز وه‌رده‌گرن.
ئه‌و جۆره شێوازه‌ی ژیانیش وه‌ڵامه بۆ زۆری و هه‌مه‌چه‌شنی زینده‌وه‌ره دۆزراوه‌کان له قوڵییه‌کی زۆری خاکی ده‌ریاکاندا، ئه‌وه‌ش له‌شوێنێکدا، که خه‌ستی هایدرۆکاربۆن یه‌کجار زۆره. زۆربه‌ی زینده‌وه‌ره دۆزراوه‌کان ده‌توانن له پله‌یه‌کی یه‌کجار به‌رزدا بژین. هه‌ندێك له‌وانه ده‌توانن له 100 پله‌ی سه‌دی و هه‌ندێكی تریان له 113 پله‌ی سه‌دییدا بژین.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb