
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ده‌ستنیشانکردنی شێرپه‌نجه‌ی سی له‌ڕێگای پشکنینی خوێنه‌وه
ماوه‌یه‌کی زۆره پزیشکان هیواده‌خوازن، که بتوانن له‌ڕێگای پشکنینی خوێنه‌وه شێرپه‌نجه‌ی سی ده‌ستنیشان بکه‌ن. ئێستا توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی ئاشکرایانکردووه، که ئه‌وان توانیویانه به‌هۆی ئه‌و ڕێگایه‌وه به‌ڕێژه‌ی 87%ی نیشانه‌کانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه سامناکه ده‌ستنیشان بکه‌ن.
"Anil Vachani" له زانکۆی "Pennsylvania" له‌میانه‌ی "American Thoracic Society" له شاری "Toronto" له وڵاتی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند، که له‌داهاتوودا له‌ڕێگای پشکنینی خوێنه‌وه ده‌توانرێت لوو له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کاندا ده‌ستنیشان بکرێت.
تیمی توێژینه‌وه ڕایگه‌یاند، که له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌کانه‌وه توانراوه گروپێکی پێکهاتوو له 15 جین بدۆزرێته‌وه. ئه‌و جینانه‌ش له‌که‌سانی تووشبوو به‌شێرپه‌نجه‌ی سییدا چالاکییه‌کی دیکه‌یان هه‌یه وه‌ك له‌که‌سانی ته‌ندروستدا.
"Anil Vachani" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ڕێگای پشکنینی خوێن بۆ ده‌ستنیشانکردنی شێرپه‌نجه‌ی سی به‌ڕێژه‌ی 87% سه‌رکه‌وتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگاپشکنینه له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌تردا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا ده‌ستنیشانکردنی شێرپه‌نجه‌ی سی له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئه‌نجام ده‌ردێت.
زۆربه‌ری زۆری ڕێگاکانی ده‌ستنیشانکردنی شێرپه‌نجه‌ی سی ئێستاکه به‌هۆی کۆمپیته‌ر تیمۆگرافی و تیشکی سینیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵام زۆرجار ئه‌و ڕێگاپشکنینانه زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه ترسناکه ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
"Anil Vachani" پێیوایه، که ئه‌م ڕێگاپشکنینه نوێیه داهاتووییه‌کی ڕۆشنی بۆ ده‌ستنیشانکردنی شێرپه‌نجه‌ی سی لێوه‌چاوه‌ڕێ ده‌کرێت. به‌پێچه‌وانه‌ی پشکنینه خێراییه‌کانی دیکه‌ی ده‌ستنیشانکردنی شێرپه‌نجه‌دا، ئه‌م تێسته نوێیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر گه‌ردیله پڕۆتینیه‌کان یان توخمه‌کانی دیکه نییه.
ئه‌م ڕێگاپشکنینه زۆر زیاتر سوود له خڕۆکه سپێیه‌کانی خوێن وه‌رده‌گرێت، ئه‌وانه‌ی به پاسه‌وانی سیسته‌می به‌رگری ده‌ناسرێن و له‌کاتی کاریان له‌گه‌ڵ خانه شێرپه‌نجییه‌کان ناو سی تێکهه‌ڵده‌چن. له‌م ڕێگاپشکنینه نوێیه‌دا توێژه‌ران توانیویانه جینه جیاوازه‌کان به‌کار و له‌کاربخه‌ن.
به‌یارمه‌تی نموونه‌ی خوێنی 44 نه‌خۆشی تووشبوو به‌شێرپه‌نجه‌ی سی و 52 خۆبه‌خشکه‌ری ته‌ندروست - وه‌ك کۆنترۆڵ - توێژه‌ران توانییان 15 به‌شی جینی ده‌ستنیشان بکه‌ن. چالاکی ئه‌و جینیانه‌ش به‌تووشبوونی مرۆڤ به لوو ڕوو له‌زیادبوون ده‌که‌ن.
ئێستا توێژه‌ران به‌نیازن ئه‌م ڕێگاپشکنینه نوێیه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر زیاتر له‌نه‌خۆشانی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی سی به‌کاربهێنن، تا زیاتر له دروستی ئه‌م ڕێگاپشکنینه سه‌رپشکبن، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك "Anil Vachani" ئاشکرایکرد.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb