
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ڕۆبۆرتیك کاری سه‌رپه‌شتی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆکسترایه‌ك ده‌گرێته ئه‌ستۆ
"Asimo" ناوی ڕۆبۆرتێکه و یه‌کێکه له کاره‌کانی کۆمپانیایی "Honda". دوێنی ئه‌و ڕۆبۆرته کاری سه‌رپه‌شتی "Detroit Symphony Orchester" پێ‌سپێردرا: به‌چه‌ند هه‌نگاوێکی له‌سه‌رخۆ "Asimo" هاته سه‌ر شانۆ و به‌ده‌نگێکی منداڵانه‌وه به‌خێرهاتنی میوانانی ئۆکسترا کرد، ئه‌وجا تواناکانی خۆی نیشاندا.
له‌ساڵی 1986ه‌وه کۆمپانیایی "Honda" سه‌رقاڵی پێشخستنی ڕۆبۆرته و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش چه‌ندین هه‌وڵیداوه. یه‌که‌مین ڕۆبه‌رتی دروستکراو کێشه‌ی خێرایی ڕۆیشتینی هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر هه‌نگاوێکی پێویستی به پێنج چرکه بوو.
پاش تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ کۆمپانیایی ناوبراو توانی گۆڕانکاری له خێرایی ڕۆیشتنی ڕۆبۆرت بکات، به‌وه‌ی ڕۆبۆرتی دروستکراو له کاژمێرێکدا 1.2 کیلۆمه‌تر ببڕێت. به‌ڵام ئه‌و جۆره ڕۆبۆرتانه ته‌نها توانای ڕۆیشتنیان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری ڕێکدا هه‌بوو، له‌کاتێکدا به‌رزی و نزمی هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر پلیکانه‌دا گرفتی ڕۆیشتن بوون.
به‌ڵام له سه‌ره‌تایی ساڵه‌کانی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی پێشوودا کۆمپانیایی "Honda" توانای کێشه‌ی ڕۆیشتنی ڕۆبۆرت به‌یه‌کجار چاره‌سه‌ر بکات.
له‌ساڵی 1994دا "P1" به کێشی 175 کیلۆگرام و به‌رزی 192 سانتیمه‌تر له‌تواناییدا هه‌بوو بۆ خۆی ده‌رگا بکاته‌وه و شتومه‌کانی به‌رده‌می خۆی هه‌ڵبگرێت. به‌هاتنی ساڵی 1996 کۆمپانیایی "Honda" ڕۆبۆرتێکی دیکه‌ی به‌ناوی "P2" دروستکرد. ئه‌و ڕۆبۆرته‌ش 182 سانتیمه‌تر به‌رزییه‌که‌ی بوو و 210 کیلۆگرام قورس بوو. "P2"ش یه‌که‌مین ڕۆبۆرتی دروستکراو بوو، که به‌بێ کابل و ته‌نها به‌یارمه‌تی پاتری کاری ده‌کرد.
له‌ساڵی 2000ه‌وه کۆمپانیایی ناوبراو که‌وته پێشخستنی "Asimo". له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا "Honda" هه‌وڵی باشکردنی خێرایی ڕۆبۆرتی ناوبراویدا، که خێراییه‌کی ئێستا ده‌گاته 2.7 کیلۆمه‌تر له کاژمێرێکدا. به‌ڵام کاتێك ڕابکاته، خێراییه‌که‌ی ده‌گاته 6 کیلۆمه‌تر له کاژمێرێکدا. هه‌روه‌ها ده‌توانێت له‌ناو بازنه‌یه‌کدا به‌تیره‌ی 2.5 مه‌تر ڕابکات.
"Asimo" ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 80 میلی چرکه له‌ناو هه‌وادا بمێنێته‌وه، ئه‌و ساته‌ی له‌زه‌وییه‌وه باز هه‌ڵده‌دات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb