
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

مه‌شقی وه‌رزش ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك که‌مده‌کاته‌وه
ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه پێش چوونه قۆناغی نائومێدییه‌وه سوودمه‌ندی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك هه‌یه. ئه‌م زانیارییه زانستییه توێژه‌ران ئه‌مه‌ریکی له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کان به‌به‌شداری ده‌یان هه‌زار ئافره‌ت پێیگه‌یشتوون. هه‌روه‌ك ئه‌نجامه‌کان بۆ توێژه‌رانی سه‌لماندووه، ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ڕێژه‌ی له 23%.
"Graham Colditz" له زانکۆی "Washington" سه‌رپشکی ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که کاته‌کانی ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی کاریگه‌ری ده‌که‌نه سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، نه‌ك جۆر یان قورسی وه‌رزش.
توێژه‌ری ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of the National Cancer Institute"دا ده‌ڵێت: "ئه‌و ژنانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌دووربگرن، پێویست ناکات، یاریزانی ماراسۆن بن."
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان "Graham Colditz" و هاوه‌ڵه‌کانی هه‌ڵسان به‌شیکارکردنه‌وه‌ی داتای 65 هه‌زار په‌رستار. ئه‌و په‌رستارانه‌ش له‌ته‌مه‌نی 33 بۆ 51 ساڵی زانیاریان له‌سه‌ر چالاکی خۆیان له ته‌مه‌نی هه‌راش و دوای ئه‌و قۆناغه پێشکه‌شکردبوو. پاش شه‌ش ساڵ 550 له‌و په‌رستارانه دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك هاتبوون.
ئه‌و په‌رستارانه‌ی له‌هه‌فته‌یه‌کدا به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی 3.25 کاژمێر ڕایانکردبوو یان 13 کاژمێر ڕۆیشتبوون، له‌هه‌ر 100 هه‌زاریان له‌ساڵێکدا 136یان دووچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك هاتبوونه‌وه. له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه که‌متر له 1.25 کاژمێر ڕایانکردبوو یان 5 کاژمێر ڕۆیشتبوون، 194یان له 100 هه‌زار دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه سامناکه هاتبوونه‌وه.
"Graham Colditz" ڕوونی ده‌کاته، که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه هه‌موو گومانه‌کانی سوودمه‌ندی وه‌رزشی پێش قۆناغی نائومێدی وه‌لاوه ده‌نێت و له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌ویت، که ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی پێش چوونه قۆناغی نائومێدیه‌وه بۆ ته‌ندروستی ئافره‌تان گرنگییه‌کی مه‌زنی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه