
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

بۆچی کولـله به کۆمه‌ڵ هێرش ده‌کاته سه‌ر به‌رووبومه کشتوکاڵییه‌کان؟
بۆچی کولـله به کۆمه‌ڵ هێرش ده‌کاته سه‌ر به‌رووبومه کشتوکاڵییه‌کان؟ زاناکان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که له‌میانه‌ی چاودێریکردنه‌کانی هێرشی کولـله توانیبێتیان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان دابێته‌وه.
زاناکان باوه‌ڕیان هه‌یه، که هۆکاری ئه‌و هێرشه به‌کۆمه‌ڵییه بۆ ترسی کولـله‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه له‌ناو خۆیاندا یه‌کتری ده‌خۆن.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران له‌هه‌ریه‌ك له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا و ئوسترالیا پێیگه‌یشتن و ئه‌نجامه‌کانیشیان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Current Biology"دا بڵاوکرده‌وه.
کۆمه‌ڵێك له کولـله زیاتر له ملیۆنێك مێرو له‌خۆی ده‌گرێت و که‌متر له‌ڕۆژێكدا به ده‌یان هه‌زار ته‌ن له خۆراکی به‌رووبوومه کشتوکاڵییه‌کان ده‌خۆن.
هه‌روه‌ك شه‌پۆلی زریان و باران هێرشی به‌کۆمه‌ڵی کولـله به‌فڕینیان به‌سه‌ر زه‌وی به‌رووبوومه کشتوکاڵییه‌کاندا تاریکییه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌هێنن و له‌ماوه‌یه‌كی کورت‌دا زۆربه‌ی سه‌رچاوه خۆراکییه چێنراوه‌کانی مرۆڤ له‌ناو ده‌به‌ن.
وێرانبوونی کێڵگه کشتوکاڵییه‌کان له‌لایه‌ن هێرشی به‌کۆمه‌ڵی کولـله‌وه دیمه‌نێکی دڵته‌زێنی نیشان ده‌دات، که زۆرجار وڵاته تازه‌پێگه‌یشتووه‌کان ده‌گرێته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌ژارترین جوتیاریانی ئه‌و وڵاتانه زیانێکی یه‌کجار زۆریان لێده‌که‌وێت.
به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ش کێلگه کشتوکاڵییه‌کان به‌ڕووتی ده‌مێنه‌وه و ته‌نها قه‌دی ڕه‌قی ڕووه‌که‌کان ده‌بینرێن.
تاکو ئێستا که‌س له‌وه دڵنیانییه، بۆچی کولـله به‌شێوه‌ی کۆمه‌ڵ هێرشی خۆیان ده‌که‌نه سه‌ر به‌رووبوومه کشتوکاڵییه‌کان.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کولـله به ڕووه‌كخۆره ناسراوه. به‌ڵام زاناکان تێبینیانکردووه، که ئه‌و زینده‌وه‌ره له‌ناو خۆیاندا یه‌کتری ده‌خۆن.
ئه‌و دیارده‌یه‌ش کاتێك ڕووده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌و مێرووانه له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا خۆراك بۆ تێرکردنی خۆیان نه‌دۆزنه‌وه.
تێبینیکراوه، که پێکوڕه‌ی کولـله‌کان، ئه‌وانه‌ی هێشتا توانای فڕینیان نییه، ده‌که‌ونه خواردنی یه‌کتری.
ئه‌م بیردۆزه نوێیه‌یی زاناکان هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌ندێك له وڵاتان له‌هه‌مبه‌ڕ مه‌ترسی هێرشی به‌کۆمه‌ڵی کولـله‌کان و هێرشه وێرانکاره‌کانیان بۆ سه‌ر به‌رووبوومه کشتوکاڵییه‌کان.
ئێستا زاناکان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که کولله‌کان بۆیه شێوازی هێرشکردنی به کۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌بژێرن، تا خۆیان له‌هێرشی یه‌کتری بپارێزن.
ئه‌م شێوازی یه‌کتری خواردنه‌ش تا چوونه قۆناغه‌کانی دیکه‌ی ژیانه‌وه و هه‌ڵفڕین ده‌مێنێته‌وه.
نووسه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه هیواده‌خوازن، که له‌ڕێگای ئه‌نجامی ئه‌م کاره‌یانه‌وه زانیارییه‌کی تیگه‌یشتنیان له‌هه‌مبه‌ڕ گروپه‌کانی پێکوڕه پێشکه‌شکردبێت.
هه‌روه‌ها له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م بیردۆز‌ه‌وه ده‌توانرێت ڕێگاچاره‌سه‌رێك بۆ قه‌ڵاچۆکردن و به‌ربه‌ستکردنی هێرشی کولـله بۆ سه‌ر به‌رووبوومه کشتوکاڵییه‌کان به‌ئه‌نجام بگه‌ێنرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه