xozga: ساراکان هێواش هێواش بوونته بیابان ساراکان هێواش هێواش بوونته بیابان ================================================================================ xozga on 11 May, 2008 04:47:00 تاکو ئێستا زاناکانی بواری جیولۆجی له و باوه ڕه دابوون، که ساراکان له ماوه یه کی کورتی مێژوودا بوونته بیابان. به ڵام لێکۆڵینه وه یه کی نوێی جیولۆجی پێچه وانه ی ئه و باوه ڕانه ی پێشوو ده رده خات و ئاماژه به وه ده دات، که هه زاران ساڵ تێپه ڕبووه، تا سه وزایی و سه رچاوییه ئاوییه کانی ئێستای ساراکان له ناوچوون. پێش 5500 ساڵ له مه وبه ر: سه ره تا دره خته ترۆپییه کان له ناوچوون، ئه وجا گژوگیاکانی ساڤانا، زه رافه، فیله کان ساراکانی ئێستایان نه ماون. هۆکاری ئه و گۆڕانکارییه ش له جوگرافیا ساراکاندا توێژه ران بۆ بای مۆنسم و که می ڕێژه ی باران بارین ده گه ڕێنه وه. تیمێکی نیونه ته وه یی به سه روه ری "Stefan Krpelin" له زانکۆی "Kln"ی ئه ڵمانیا پێیوایه، که ماوه ی 2700 ساڵه ساراکان ئه م شێوازه جوگرافییه ی ئێستایان وه رگرتووه. "Stefan Krpelin" بیردۆزه کانی پێشووتر سه باره ت به مێژووی ساراکان به نادروست ناوده بات و پێیوانییه، که ئه م شێوازه ی ئێستا ساراکان له ماوه ی چه ند سه د ساڵێكدا بیابانێکی وه هایان لێ دروست بووبێت. توێژه ران له لاپه ڕه ی 765ی به رگی 320ی گۆڤاری "Science"دا ده نووسن، که دۆزراوه جیولۆجییه کانی نیشانی ده ده ن، که باشووری ساراکان پێش هه زاران ساڵ له مه وبه ر به دره ختی ساڤانا داپۆشرابوون، له کاتێکدا گیای ساڤانا به شی باکووری گرتبووه. هه روه ها له ئاوی ڕووباره کانی باشووردا چه ند جۆرێکی زۆر له ماسی ده ژیان. ده ستکه وتنی زانیاری له سه ر جیولوجیای ساراکان هێنده ساکار نییه: چونکه مێژووی ئه و ناوچانه به لم داپۆشراون. له باکووری چاد له قوڵایی 26 مه تری ده ریاکان چینی ساڵانه به ڕێژه ی 1.3 میللیمه تر زیاد ده کات. ئه ندامانی تیمی لێکۆڵینه وه یی نێونه ته وه یی له و چینانه به قوڵایی حه وت مه تر نموونه یان وه رگرت. له ناو ئه و نموونانه شدا ده نکه هه ڵاڵه و سپۆر و گه ردیله ی لمی هه ن، که مێژووی گۆڕانکارییه که شییه کان پێش 6000 ساڵ له مه وبه ر ده گێڕنه وه. له نێوان 3900 بۆ 4200 ساڵ ده ریاکان چیتر نه یانتوانیوه خۆراك بۆ ماسییه کان دابینبکه ن. سه رچاوه ئاوییه کان له ده ریاکان دابڕاون. هه روه ك توێژه رانی ئه م لێکۆڵینه وه ئاماژه ی پێده ده ن، به له ناوچوونی سه وزایی ڕێژه ی لم به ره وو به رزبوونه وه ڕۆیشتووه و ساراکان ئه م شێوازه ی ئێستایان وه رگرتووه. سه رچاوه ی هه واڵ: Spiegel لینکی په یوه ندیدار: Universitt Kln Science