
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ساراکان هێواش هێواش بوونته بیابان
تاکو ئێستا زاناکانی بواری جیولۆجی له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، که ساراکان له‌ماوه‌یه‌کی کورتی مێژوودا بوونته بیابان. به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی جیولۆجی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی پێشوو ده‌رده‌خات و ئاماژه به‌وه ده‌دات، که هه‌زاران ساڵ تێپه‌ڕبووه، تا سه‌وزایی و سه‌رچاوییه ئاوییه‌کانی ئێستای ساراکان له‌ناوچوون.
پێش 5500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر: سه‌ره‌تا دره‌خته ترۆپییه‌کان له‌ناوچوون، ئه‌وجا گژوگیاکانی ساڤانا، زه‌رافه، فیله‌کان ساراکانی ئێستایان نه‌ماون. هۆکاری ئه‌و گۆڕانکارییه‌ش له‌جوگرافیا ساراکاندا توێژه‌ران بۆ بای مۆنسم و که‌می ڕێژه‌ی باران بارین ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
تیمێکی نیونه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌روه‌ری "Stefan Kröpelin" له زانکۆی "Köln"ی ئه‌ڵمانیا پێیوایه، که ماوه‌ی 2700 ساڵه ساراکان ئه‌م شێوازه جوگرافییه‌ی ئێستایان وه‌رگرتووه.
"Stefan Kröpelin" بیردۆزه‌کانی پێشووتر سه‌باره‌ت به مێژووی ساراکان به‌نادروست ناوده‌بات و پێیوانییه، که ئه‌م شێوازه‌ی ئێستا ساراکان له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌د ساڵێكدا بیابانێکی وه‌هایان لێ دروست بووبێت.
توێژه‌ران له‌لاپه‌ڕه‌ی 765ی به‌رگی 320ی گۆڤاری "Science"دا ده‌نووسن، که دۆزراوه جیولۆجییه‌کانی نیشانی ده‌ده‌ن، که باشووری ساراکان پێش هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به دره‌ختی ساڤانا داپۆشرابوون، له‌کاتێکدا گیای ساڤانا به‌شی باکووری گرتبووه. هه‌روه‌ها له‌ئاوی ڕووباره‌کانی باشووردا چه‌ند جۆرێکی زۆر له ماسی ده‌ژیان.
ده‌ستکه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر جیولوجیای ساراکان هێنده ساکار نییه: چونکه مێژووی ئه‌و ناوچانه به لم داپۆشراون. له باکووری چاد له قوڵایی 26 مه‌تری ده‌ریاکان چینی ساڵانه به ڕێژه‌ی 1.3 میللیمه‌تر زیاد ده‌کات. ئه‌ندامانی تیمی لێکۆڵینه‌وه‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و چینانه به قوڵایی حه‌وت مه‌تر نموونه‌یان وه‌رگرت. له‌ناو ئه‌و نموونانه‌شدا ده‌نکه هه‌ڵاڵه و سپۆر و گه‌ردیله‌ی لمی هه‌ن، که مێژووی گۆڕانکارییه که‌شییه‌کان پێش 6000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گێڕنه‌وه.
له‌نێوان 3900 بۆ 4200 ساڵ ده‌ریاکان چیتر نه‌یانتوانیوه خۆراك بۆ ماسییه‌کان دابینبکه‌ن. سه‌رچاوه ئاوییه‌کان له ده‌ریاکان دابڕاون.
هه‌روه‌ك توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، به‌له‌ناوچوونی سه‌وزایی ڕێژه‌ی لم به‌ره‌وو به‌رزبوونه‌وه ڕۆیشتووه و ساراکان ئه‌م شێوازه‌ی ئێستایان وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه