xozga: نیترات بۆ ناوپۆشی گه‌ده سوودمه‌نده نیترات بۆ ناوپۆشی گه‌ده سوودمه‌نده ================================================================================ xozga on 10 May, 2008 02:48:00 نیترات له خۆراکدا سوودمه ندی بۆ گه ده هه یه. ئه م زانیارییه پزیشکێکی سوێدی به ناوی "Joel Petersson" له زانکۆی ئۆپسالا پاش ئه نجامدانی چه ندین لێکۆڵینه وه پێیگه یشت. هاوکات ئه نجامه کانی ئه م لێکۆڵینه وه یه په رچدانه وه ی بۆچوونه کانی پێشووتر ده که ن، ئه وانه ی نیترات به هۆکاری تووشکردنی مرۆڤ به شێرپه نجه ی گه ده و ڕێخۆڵه تاوانبار ده که ن. به پێی ئه نجامه کانی لێکۆڵینه وه ی پزیشکی سوێدی ناوبراو، نیترات ده بێته باشکردنی ناپۆشی گه ده و هه روه ها گه د له سووتاندنه وه (=Ulcer) ده پارێزێت. "Joel Petersson" پێیوایه، که هۆکاری سوودمه ندی نیترات بۆ بوونی ژماره یه کی یه کجار زۆر له به کتیریاییه کانی ناو ده م و ترشی ناو گه ده ده گه ڕێته وه. نیترات بۆ گه شه کردنی ڕووه ك سوودمه ندییه کی زۆری هه یه، هه ربۆیه به شێوه یه کی به رفراوان و سه ره کی له په یینی ده ستکرده کیمیاوییه کاندا بۆ زه وی زیاد ده کرێت. ڕووه کانی وه ك کاهوو، توور، چه وه نده ری سوور و سپێناغ بڕێکی یه کجار زۆر له توخمی نیتراتیان تێدایه. هه رچه نده ڕێژه ی ڕێگاپێدراوی نیترات له خۆراکدا ژه هراوی نییه، به ڵام نیترات و نیترۆسامین به زیانبه خشی ته ندروستی مرۆڤ داده نرێن و زۆرجار به هۆکاری تووشکردنی مرۆڤ به شێرپه نجه ده ستنیشان ده کرێن. سه ره رای ناوزڕی نیترات و زیانه کانی بۆ سه ر ته ندروستی "Joel Petersson" له ئاکامی لێکۆڵینه وه کانی له سه ر نیترات بۆی ده رکه وتووه، که نیترات سوودی بۆ گه ده له زیانه کان زۆر زیاتره. کاتێك مرۆڤ سه وزه ی ده وڵه مه ند به نیترات ده خوات، ئه و توخمه له ڕێگای خوێنه وه بۆ ڕژێنه ری لێك (=Glandulae oris) ده گوێزرێته وه و به لیك ده گات. به کتیریاییه کانی ناو بۆشایی ده م هه ڵده ستن به له یه کهه ڵوه شاندنه وه ی نیترات و بۆ نیتریت ده یگۆڕن و له کاتی قوتداندا دووباره ده چێته وه ناوه گه ده. له گه ده شدا نیتریت بۆ ئه کسه ده ی نیتریك (=Nitric oxide) ده گۆڕێت. توخمی ناوبراویش له به شه کانی دیکه ی له شدا هه ر دروست ده بێت، به ڵام کاریگه ری له سه ر گه ده تاکو ئێستا نه زانراو بوو. "Joel Petersson" و هاوه ڵه کانی توانییان له ئاکامی لێکۆڵینه وه کانیان له سه ر مشکی تاقیگه بۆیان ده ربکه وێت، که ئه کسه ده ی نیترۆجین (=Nitrogen oxide) هێڵی به رگری ناوپۆشی گه ده به هێز ده کات. سه ره ڕای ئه م زانیارییه گرنگه سه باره ت به سوودمه ندی نیترات، توێژه ران هۆشیاری ده ده ن، که نابێت زۆر خۆری له نیتراتدا بکرێت، به تایبه ت بۆ شیرخۆره کان و ئه و مرۆڤانه ی کێشه ی ڕێخۆڵه یان هه یه. سه رچاوه ی هه واڵ: wissenschaft.de لینکی په یوه ندیدار: Uppsala University