
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

نیترات بۆ ناوپۆشی گه‌ده سوودمه‌نده
نیترات له خۆراکدا سوودمه‌ندی بۆ گه‌ده هه‌یه. ئه‌م زانیارییه پزیشکێکی سوێدی به‌ناوی "Joel Petersson" له زانکۆی ئۆپسالا پاش ئه‌نجامدانی چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه پێیگه‌یشت. هاوکات ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه په‌رچدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی پێشووتر ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی نیترات به هۆکاری تووشکردنی مرۆڤ به‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و ڕێخۆڵه تاوانبار ده‌که‌ن.
به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی سوێدی ناوبراو، نیترات ده‌بێته باشکردنی ناپۆشی گه‌ده و هه‌روه‌ها گه‌د له سووتاندنه‌وه (=Ulcer) ده‌پارێزێت.
"Joel Petersson" پێیوایه، که هۆکاری سوودمه‌ندی نیترات بۆ بوونی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له به‌کتیریاییه‌کانی ناو ده‌م و ترشی ناو گه‌ده ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نیترات بۆ گه‌شه‌کردنی ڕووه‌ك سوودمه‌ندییه‌کی زۆری هه‌یه، هه‌ربۆیه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان و سه‌ره‌کی له په‌یینی ده‌ستکرده کیمیاوییه‌کاندا بۆ زه‌وی زیاد ده‌کرێت.
ڕووه‌کانی وه‌ك کاهوو، توور، چه‌وه‌نده‌ری سوور و سپێناغ بڕێکی یه‌کجار زۆر له توخمی نیتراتیان تێدایه.
هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی ڕێگاپێدراوی نیترات له خۆراکدا ژه‌هراوی نییه، به‌ڵام نیترات و نیترۆسامین به زیانبه‌خشی ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نرێن و زۆرجار به‌هۆکاری تووشکردنی مرۆڤ به‌شێرپه‌نجه ده‌ستنیشان ده‌کرێن.
سه‌ره‌رای ناوزڕی نیترات و زیانه‌کانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی "Joel Petersson" له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر نیترات بۆی ده‌رکه‌وتووه، که نیترات سوودی بۆ گه‌ده له‌زیانه‌کان زۆر زیاتره.
کاتێك مرۆڤ سه‌وزه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نیترات ده‌خوات، ئه‌و توخمه له‌ڕێگای خوێنه‌وه بۆ ڕژێنه‌ری لێك (=Glandulae oris) ده‌گوێزرێته‌وه و به لیك ده‌گات. به‌کتیریاییه‌کانی ناو بۆشایی ده‌م هه‌ڵده‌ستن به له‌یه‌کهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نیترات و بۆ نیتریت ده‌یگۆڕن و له‌کاتی قوتداندا دووباره ده‌چێته‌وه ناوه گه‌ده. له‌گه‌ده‌شدا نیتریت بۆ ئه‌کسه‌ده‌ی نیتریك (=Nitric oxide) ده‌گۆڕێت. توخمی ناوبراویش له به‌شه‌کانی دیکه‌ی له‌شدا هه‌ر دروست ده‌بێت، به‌ڵام کاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌ده تاکو ئێستا نه‌زانراو بوو.
"Joel Petersson" و هاوه‌ڵه‌کانی توانییان له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر مشکی تاقیگه بۆیان ده‌ربکه‌وێت، که ئه‌کسه‌ده‌ی نیترۆجین (=Nitrogen oxide) هێڵی به‌رگری ناوپۆشی گه‌ده به‌هێز ده‌کات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م زانیارییه گرنگه سه‌باره‌ت به‌سوودمه‌ندی نیترات، توێژه‌ران هۆشیاری ده‌ده‌ن، که نابێت زۆر خۆری له نیتراتدا بکرێت، به‌تایبه‌ت بۆ شیرخۆره‌کان و ئه‌و مرۆڤانه‌ی کێشه‌ی ڕێخۆڵه‌یان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us






كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه