xozga: تا چ ئاستێك داهاتووی گه‌نجانی ڕۆژئاوا ڕۆشنه؟ تا چ ئاستێك داهاتووی گه‌نجانی ڕۆژئاوا ڕۆشنه؟ ================================================================================ xozga on 10 May, 2008 01:03:00 بۆ مه به ستی به سه ربردنی چێژێکی زۆر له سێکس گه نجانی ڕۆژئاوا بڕێکی یه کجار زۆر له مه ی ده خۆنه وه و جگه ره یه کی یه کجار زۆر ده کێشن و هه روه ها ده رمان بۆ به هێزکردنی وروژاندنی هه ستی سێکسی به کارده هێنن. ئه نجامی لێکۆڵینه وه یه کی نوێی به ریتانی داهاتوویه کی ڕه شی گه نجانی ئه وروپا ده رده خات. ئه وانه ی ڕه خنه له که لتووری ڕۆژئاوا ده گرن و به دواکه وتووی له پێنووس ده ده ن، پێیده چێت ڕاستبکه ن، ئه گه ربێتوو ئه نجامه کانی لێکۆڵینه وه ی ئه نجامدراو له لایه ن "Mark Bellis" و هاوه ڵه کانی له زانکۆی "John-Moores" له "Liverpool" ژماره یه کی زۆر له گه نجانی ڕۆژئاوا بگرێته وه. ئه وه ی گه نجانی ڕۆژئاوا شه وان له دیسکۆکان یان شوێنه کانی به سه ربردنی ڕابواردندا ده یکه ن، بۆ داهاتووی نه وه یه ك زۆر مه ترسیداره. زاناکان له م لێکۆڵینه وه یه دا وێنه ی "نه وه یه کی له ده ستچوو" نیشان ده ده ن: به پێی ئه نجامه کانی ئه م لێکۆڵینه وه یه ده رده که وێت، که زۆربه ی گه نجانی ئه وروپا به شێوه یه کی ویستراو هانا بۆ مه ی خواردنه وه و ده رمانه بێهۆشکه ره قورسه کان ده به ن، تا په یوه ندی سێکسی خۆیان ئاسان و به هێز بێت. له میانه ی ئه نجامدانی ئه م لێکۆڵینه وه یه دا سێیه کی ڕواله کان و چواریه کی هه راشان به شێوه یه کی بێ ئه ندازه خۆیان سه رخۆش کردووه، تا به هۆیه وه که سێك به شێوه یه کی سانا بۆ سه رجێگا بدۆزنه وه و چێژی سێکسی ته واو وه ربگرن. سێ له سه ر چواری ئه وانه ی پرسیاریان لێکرابوو، ئاشكرایانکردبوو، که بۆ جارێك "Cannabis"یان تاقیکردۆته وه، هه روه ها سێیه کیان "Cocaine" یان "Ecstasy"یان به کارهێناوه. ئه و جۆره ده رمانه بێهۆشکه رانه ش بۆ به هێزکردنی تواناییه کانی سه رجێگا له کاتی سێکسدا به کارده هێنرێن. هه ربۆیه چواریه کی ئه وانه ی پرسیاریان لێکرابوو، سوودیان له "Cocaine" وه رگرتووه، تا سێکسێکی درێژخایان به سه ربه رن. به ملیۆن له گه نجانی ئه وروپا ده رمانه بێهۆشکه ره کان و مه ی به مه به ستی به هێزکردنی توانا سێکسییه کان به کارده هێنن. له مباره یه وه "John-Moores" ده ڵێت: "هه رچه نده گه نجان زانیارییان له سه ر ئاکامه خراپه کانی ڕه فتاره کانیان هه یه، که چی به شێوه یه کی ویستراو ئه و توخمه خراپانه به کارده هێنن، تا کاریگه ری بکه نه سه ر چۆنێتی سێکسیان و چالاکی بکه ن." توێژه ران بۆ ئه نجامدانی ئه م لێکۆڵینه وه یه پرسیاریان ئاڕاسته ی 1341 گه نجی نێوان ته مه ن 16 بۆ 35 ساڵ کرد بوو و ئه وانه ش دانیشتووانی ئه م شاره ئه وروپیانه بوون: - ڤێینا له نه مسا - برنۆ له چیك - ئه سینا له یۆنان - ڤینیسیا له ئیتاڵیا - لشبۆنه له پورتوگال - لیوبلیانا له سلۆڤینیا - پالاما له ئیسپانیا - لیڤه رپول له به ریتانیا له میانه ی ئه نجامدانی لێکۆڵینه وه که دا توێژه ران ڕاسته وخۆ له گه ڵ گه نجاندا قسه یان نه کرد، به ڵکو له ڕێگا پرسیاری دابه شکراو له سه ر چه ند لاپه ڕه یه ك وه ڵامه کانیان وه رگرت. له هه ر وڵاتێك قسه له گه ڵ دوو ڕوال و یه ك هه راش کرا، ئه نجا داوایان لێکرا، وه ڵامی پرسیاره کان له سه ر چه ند لاپه ڕه یه ك بنووسنه وه و سێ هاوڕێی دیکه و ناسیاو بۆ ئه م لێکۆڵینه وه یه بدۆزنه وه. توێژه ران ئه نجامه کانی ئه م لێکۆڵینه وه یه یان له سه ر ڕووپه ڕی بڵاوکراوه ی "BMC Public Health"دا بڵاوکرده وه. سه رچاوه ی هه واڵ: BBC لینکی په یوه ندیدار: Liverpool John Moores University BMC Public Health