
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

تا چ ئاستێك داهاتووی گه‌نجانی ڕۆژئاوا ڕۆشنه؟
بۆ مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی چێژێکی زۆر له سێکس گه‌نجانی ڕۆژئاوا بڕێکی یه‌کجار زۆر له مه‌ی ده‌خۆنه‌وه و جگه‌ره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ده‌کێشن و هه‌روه‌ها ده‌رمان بۆ به‌هێزکردنی وروژاندنی هه‌ستی سێکسی به‌کارده‌هێنن. ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی به‌ریتانی داهاتوویه‌کی ڕه‌شی گه‌نجانی ئه‌وروپا ده‌رده‌خات.
ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له که‌لتووری ڕۆژئاوا ده‌گرن و به‌دواکه‌وتووی له پێنووس ده‌ده‌ن، پێیده‌چێت ڕاستبکه‌ن، ئه‌گه‌ربێتوو ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن "Mark Bellis" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "John-Moores" له "Liverpool" ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌نجانی ڕۆژئاوا بگرێته‌وه. ئه‌وه‌ی گه‌نجانی ڕۆژئاوا شه‌وان له دیسکۆکان یان شوێنه‌کانی به‌سه‌ربردنی ڕابواردندا ده‌یکه‌ن، بۆ داهاتووی نه‌وه‌یه‌ك زۆر مه‌ترسیداره.
زاناکان له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا وێنه‌ی "نه‌وه‌یه‌کی له‌ده‌ستچوو" نیشان ده‌ده‌ن: به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌رده‌که‌وێت، که زۆربه‌ی گه‌نجانی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کی ویستراو هانا بۆ مه‌ی خواردنه‌وه و ده‌رمانه بێهۆشکه‌ره قورسه‌کان ده‌به‌ن، تا په‌یوه‌ندی سێکسی خۆیان ئاسان و به‌هێز بێت.
له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا سێیه‌کی ڕوالهکان و چواریه‌کی هه‌راشان به‌شێوه‌یه‌کی بێ ئه‌ندازه خۆیان سه‌رخۆش کردووه، تا به‌هۆیه‌وه که‌سێك به‌شێوه‌یه‌کی سانا بۆ سه‌رجێگا بدۆزنه‌وه و چێژی سێکسی ته‌واو وه‌ربگرن. سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌وانه‌ی پرسیاریان لێکرابوو، ئاشكرایانکردبوو، که بۆ جارێك "Cannabis"یان تاقیکردۆته‌وه، هه‌روه‌ها سێیه‌کیان "Cocaine" یان "Ecstasy"یان به‌کارهێناوه.
ئه‌و جۆره ده‌رمانه بێهۆشکهرانهش بۆ به‌هێزکردنی تواناییه‌کانی سه‌رجێگا له‌کاتی سێکسدا به‌کارده‌هێنرێن. هه‌ربۆیه چواریه‌کی ئه‌وانه‌ی پرسیاریان لێکرابوو، سوودیان له "Cocaine" وه‌رگرتووه، تا سێکسێکی درێژخایان به‌سه‌ربه‌رن.
به ملیۆن له گه‌نجانی ئه‌وروپا ده‌رمانه بێهۆشکه‌ره‌کان و مه‌ی به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی توانا سێکسییه‌کان به‌کارده‌هێنن. له‌مباره‌یه‌وه "John-Moores" ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده گه‌نجان زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئاکامه خراپه‌کانی ڕه‌فتاره‌کانیان هه‌یه، که‌چی به‌شێوه‌یه‌کی ویستراو ئه‌و توخمه خراپانه به‌کارده‌هێنن، تا کاریگه‌ری بکه‌نه سه‌ر چۆنێتی سێکسیان و چالاکی بکه‌ن."
توێژه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه پرسیاریان ئاڕاسته‌ی 1341 گه‌نجی نێوان ته‌مه‌ن 16 بۆ 35 ساڵ کرد بوو و ئه‌وانه‌ش دانیشتووانی ئه‌م شاره ئه‌وروپیانه بوون:
- ڤێینا له نه‌مسا
- برنۆ له چیك
- ئه‌سینا له یۆنان
- ڤینیسیا له ئیتاڵیا
- لشبۆنه له پورتوگال
- لیوبلیانا له سلۆڤینیا
- پالاما له ئیسپانیا
- لیڤه‌رپول له به‌ریتانیا
له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا توێژه‌ران ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا قسه‌یان نه‌کرد، به‌ڵکو له‌ڕێگا پرسیاری دابه‌شکراو له‌سه‌ر چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك وه‌ڵامه‌کانیان وه‌رگرت. له‌هه‌ر وڵاتێك قسه له‌گه‌ڵ دوو ڕوال و یه‌ك هه‌راش کرا، ئه‌نجا داوایان لێ‌کرا، وه‌ڵامی پرسیاره‌کان له‌سه‌ر چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك بنووسنه‌وه و سێ هاوڕێی دیکه و ناسیاو بۆ ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بدۆزنه‌وه.
توێژه‌ران ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی بڵاوکراوه‌ی "BMC Public Health"دا بڵاوکرده‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه