
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما هه‌ڕه‌شه له زینده‌وه‌ره ترۆپییه‌کان ده‌کات
تا ئێستا ده‌زانرا ته‌نها ورچه‌کانی به‌سته‌ڵه‌کی باکوور یه‌که‌مین قوربانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌ویین. به‌ڵام توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی پێیانوایه، که قه‌تیسمه‌بوونی پله‌ی گه‌رما کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ مانه‌وه‌ی زینده‌وه‌ره ترۆپییه‌کان هه‌یه. توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که زینده‌وه‌ره ترۆپییه‌کان به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما توانای خۆ گونجاندنیان نامێنێت.
"Curtis Deutsch" و هاوه‌ڵه‌کانی له "University of California" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the National Academy of Sciences"دا ده‌نووسن، که زینده‌وه‌ره‌کانی به‌سته‌ڵه‌ك وه‌ك ورچ ده‌توانن خۆیان له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمادا ڕابهێنن، له‌کاتێکدا زینده‌وه‌ره ترۆپییه‌کان به‌رگه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریانه ناگرن.
توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌درێژی ناوه‌ڕۆکی ڕوونکردنه‌وه‌که‌یاندا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ یه‌ك یان دوو پله‌ی سه‌ده‌ی کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ژیانی زینده‌وه‌ره‌کانی ناوچه ترۆپییه‌کان ده‌بێت.
بێگومان مێرووه‌کانی ناوچه ترۆپییه‌کان به‌یه‌كێك له زینده‌وه‌ره زه‌ره‌رمه‌نده‌کان داده‌نرێن، چونکه ئه‌وان به‌رامبه‌ر گۆڕانکاری پله‌ی گه‌رما زۆر هه‌ستیارترن. مێروو گرنگییه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی بۆ بۆ ناوچه ترۆپییه‌کان هه‌یه، جا چ له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده ئه‌ندامییه‌کان و پۆلێن‌کردنی گوڵه‌کان، که ئه‌وانه‌ش ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌کی خۆراك بۆ زینده‌وه‌ره‌کانی دیکه.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانیان توێژه‌ران داتای پله‌ی گه‌رمای ساڵه‌کانی نێوان 1950 و 2000 به‌کارهێنا و له‌پاشان له‌گه‌ڵ توانای زینده‌وه‌ره‌کاندا به‌راوردیان کرد.
له‌کۆتاییدا توێژه‌ران گه‌یشتنه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که قه‌تیسمه‌بوونی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر زینده‌وه‌ره‌کان ده‌بێت و داهاتی به‌رووبوومه کشتوکاڵییه‌کان ڕوو له‌که‌مبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌ترسیدار ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما کارده‌کاته سه‌ر ڕێژه‌ی باران بارین و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ر سووڕی هایدرۆلۆجی.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:
University of California, Berkeley
Proceedings of the National Academy of Sciences

Digg
del.icio.us





كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه