xozga: مه‌رجه چه‌‌وری له‌ش زیانبه‌خش بێت؟ مه‌رجه چه‌‌وری له‌ش زیانبه‌خش بێت؟ ================================================================================ xozga on 07 May, 2008 12:44:00 زۆرجار به رزبوونه وه ی چه وری له ش به سه ره تایه ك بۆ تووشبوون به نه خۆشی ده ستنیشان ده کرێت. به ڵام ئایا مه رجه هه موو چه ورییه كانی له ش زیانبه خش بن؟ توێژه ران توانیویانه له مشکدا چینێك له چه وری ده ستنیشان بکه ن، که ده کرێت سوودمه نی بۆ ته ندروستی ئه و زینده وه رانه هه بێت. ئه و چینه ش له ژێر پێستی مشکدا هه یه و ده بێته باشکردنی شه کره ی خوێن و ئاستی ئینسۆلین. ئێستا و پاش ئه نجامدانی لێکۆڵینه وه له سه ر مشك توێژه رانی "Joslin Diabetes Center" له "Boston" توانییان لایه نه پۆزه تیڤه کانی چه وری بدۆزنه وه. توێژه ران به سه روه ری "Thien Tran" له لاپه ڕه ی 410ی به رگی 7ی گۆڤاری "Cell Metabolism"دا ده نووسن، که چینی چه وری پاشکه وتکراوی ژێر پێست، ئه وه ی به "Hypodermis" ده ناسرێت، ده بێته باشکردنی میتابۆلیزمی شه کره ی ناو خوێن و هه روه ها کاریگه ری پۆزه تیڤ ده کاته سه ر ئینسۆلین. له میانه ی لێکۆڵینه وه کانیان توێژه رانی ئه مه ریکی هه ڵسان به گواستنه وه ی چه وری له چه ند مشكێكی تاقیگه بۆ چه ند مشكێکی دیکه ی ته رخانکراو بۆ ئه م لێکۆڵینه وه یه. کاتێك "Hypodermis" له ناوچه ی سکی مشکه کاندا چێنرا، چه وری کاردانه وه یه کی پۆزه تیڤی به ته ندروستی ئه و زینده وه رانه گه یاند: ئاستی شه کره ی خوێن و ئینسۆلین به ره و باشی ڕۆیشتن و به شێوه یه کی گشتی کێشی مشکه کان ڕووی له که مبوونه وه کرد. لێره وه ده رده که وێت، که جیاوازییه ك له ڕۆڵی خانه چه ورییه کاندا هه یه. له مباره یه وه "Ronald Kahn"، یه كێك له ئاماده کارانی ئه م لێکۆڵینه وه یه، ده ڵێت: "ئه نجامه کانی لێکۆڵینه وه که مان ده ریده خه ن، که چه وری باش له له شی مرۆڤدا هه یه." له مرۆڤدا "Hypodermis" به شێوه یه کی گشتی له سمت و ڕاندا که ڵکه ده بن و شێوه ی هه رمێ وه رده گرن. به ڵام چه وری که م پۆزه تیڤ شێوه ی سێو وه رده گرێت، بۆ نموونه وه ك مرۆڤه ورگ زله کان، که بڕێکی یه کجار زۆر له چه وری له چوارده وه ری گه ده و ڕێخۆڵه یان کۆده بنه وه. چه وری "Hypodermis" له وانه یه ببێته هۆکاری به رهه مهێنانی هۆرمۆن، که به شێوه یه کی پۆزه تیڤ کارده کاته سه ر میتابۆلیزمی شه کری ناو خوێن. سه رچاوه ی هه واڵ: Spiegel + BBC لینکی په یوه ندیدار: Joslin Diabetes Center Cell Metabolism