
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

مه‌رجه چه‌وری له‌ش زیانبه‌خش بێت؟
زۆرجار به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی ده‌ستنیشان ده‌کرێت. به‌ڵام ئایا مه‌رجه هه‌موو چه‌ورییه‌كانی له‌ش زیانبه‌خش بن؟ توێژه‌ران توانیویانه له‌مشکدا چینێك له‌چه‌وری ده‌ستنیشان بکه‌ن، که ده‌کرێت سوودمه‌نی بۆ ته‌ندروستی ئه‌و زینده‌وه‌رانه هه‌بێت. ئه‌و چینه‌ش له‌ژێر پێستی مشکدا هه‌یه و ده‌بێته باشکردنی شه‌کره‌ی خوێن و ئاستی ئینسۆلین.
ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مشك توێژه‌رانی "Joslin Diabetes Center" له "Boston" توانییان لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌کانی چه‌وری بدۆزنه‌وه. توێژه‌ران به‌سه‌روه‌ری "Thien Tran" له لاپه‌ڕه‌ی 410ی به‌رگی 7ی گۆڤاری "Cell Metabolism"دا ده‌نووسن، که چینی چه‌وری پاشکه‌وتکراوی ژێر پێست، ئه‌وه‌ی به "Hypodermis" ده‌ناسرێت، ده‌بێته باشکردنی میتابۆلیزمی شه‌کره‌ی ناو خوێن و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ر ئینسۆلین.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی هه‌ڵسان به‌گواستنه‌وه‌ی چه‌وری له چه‌ند مشكێكی تاقیگه بۆ چه‌ند مشكێکی دیکه‌ی ته‌رخانکراو بۆ ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه. کاتێك "Hypodermis" له‌ناوچه‌ی سکی مشکه‌کاندا چێنرا، چه‌وری کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤی به ته‌ندروستی ئه‌و زینده‌وه‌رانه گه‌یاند: ئاستی شه‌کره‌ی خوێن و ئینسۆلین به‌ره‌و باشی ڕۆیشتن و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کێشی مشکه‌کان ڕووی له‌که‌مبوونه‌وه کرد.
لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که جیاوازییه‌ك له ڕۆڵی خانه چه‌ورییه‌کاندا هه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه "Ronald Kahn"، یه‌كێك له‌ئاماده‌کارانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، ده‌ڵێت: "ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان ده‌ریده‌خه‌ن، که چه‌وری باش له‌له‌شی مرۆڤدا هه‌یه."
له مرۆڤدا "Hypodermis" به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له سمت و ڕاندا که‌ڵکه ده‌بن و شێوه‌ی هه‌رمێ وه‌رده‌گرن. به‌ڵام چه‌وری که‌م پۆزه‌تیڤ شێوه‌ی سێ‌و وه‌رده‌گرێت، بۆ نموونه وه‌ك مرۆڤه ورگ زله‌کان، که بڕێکی یه‌کجار زۆر له چه‌وری له‌چوارده‌وه‌ری گه‌ده و ڕێخۆڵه‌یان کۆده‌بنه‌وه.
چه‌وری "Hypodermis" له‌وانه‌یه ببێته هۆکاری به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆن، که به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ کارده‌کاته سه‌ر میتابۆلیزمی شه‌کری ناو خوێن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه