
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

خانه چه‌ورییه‌کانی له‌شی مرۆڤ خانه‌ی نه‌گۆڕن
لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی سوێدی ئاشکرای ده‌کات، که خانه چه‌ورییه‌کانی له‌شی مرۆڤ خانه‌ی نه‌گۆڕن و تا مردن هاوتای مرۆڤ ده‌بن. له‌ژێری تیشکی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که خانه چه‌ورییه‌کانی مرۆڤه پێگه‌یشتووه‌کان پاش له‌ناوچوونیان خانه‌ی نوێی دیکه له جێگایان دروست ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ك زانا سوێدییه‌کان ئاشكرای ده‌که‌ن، ده‌کرێت له‌ڕێگای ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه یارمه‌تی مرۆڤه قه‌ڵه‌وه‌کان بدرێت.
ژماره‌ی خانه چه‌ورییه‌کان مرۆڤ قه‌ڵه‌و ناکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌و دیارده‌یه بۆ گه‌وره‌یی خانه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌زانرێت، که خانه چه‌ورییه‌کانی له‌شی مرۆڤ به‌نه‌گۆڕی ده‌مێنه‌وه. ڕێژه‌ی خانه چه‌ورییه‌کانیش به‌پێی مرۆڤه‌کان له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، له‌کاتێکدا که‌سانی زۆر قه‌ڵه‌و له‌ته‌مه‌نێکی گه‌نجتردا دروستبوونی خانه چه‌ورییه‌کان تێیاندا ده‌رده‌که‌وێت.
"Kirsty Spalding" و هاوه‌ڵه‌کانی له په‌یمانگای "Karolinska" له ستۆکهۆڵم له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature"دا ده‌نووسن، که له 10%ی خانه چه‌ورییه‌کانی مرۆڤ ساڵانه ده‌مرن و له‌جێگایان خانه‌ی چه‌وری نوێ دروست ده‌بێته‌وه. جا گرنگ نییه، ئه‌و خانه چه‌ورانه له مرۆڤه قه‌ڵه‌وه‌کان یان خه‌رامانه‌کاندا بن.
تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی سوێدی بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه هه‌ڵسا به پشکنینی خانه چه‌ورییه وه‌رگیراوه‌کانی سكی مرۆڤ. ئه‌و خانانه‌ش توێژه‌ران له‌ڕێگای هه‌ڵمژینی چه‌وری و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ستیان که‌وتبوو.
ده‌رئه‌نجامی پشکنینه‌کان ده‌ریانخستبووه، که سه‌روو ته‌مه‌نی 20 ساڵی فاکتۆرێکی گرنگه بۆ دیاریکردنی ژماره‌ی خانه چه‌ورییه‌کان، گه‌وره‌ی خانه‌کان چاوه‌ڕێ ده‌کرێت گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت.
لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌یارمه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌ده له 20%ی کێشیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، گۆڕانکاری له ژماره‌ی خانه چه‌ورییه‌کانیاندا ڕوو نادات، به‌ڵکو ته‌نها له گه‌وره‌یی خانه‌کاندا. له‌ژێری تیشکی ئه‌م زانیارییه‌وه‌ش توێژه‌ران پێیانوایه، که نه‌گۆڕی خانه چه‌وره‌کان هۆکاری زیادکێشی بێت، ئه‌ویش به‌تایبه‌ت له‌و ساته‌ی مرۆڤ ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه. لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که مرۆڤه‌کان خانه‌ی چه‌وری زیاتر له‌له‌شیاندا که‌ڵه‌که ده‌بێت.
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران سوێدی گه‌یشتنه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی، که خانه چه‌ورییه‌کان به‌به‌رده‌وام له مردن و دروستبوونه‌وه‌دان. هاوکێشه‌یه‌کی ئاماده‌کراو بۆ ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه نیشانی ده‌دات، که هه‌ر به 8.3 ساڵ جارێك نیوه‌ی خانه چه‌وره‌کان سه‌ر له‌نوێ دروست ده‌بنه‌وه.
توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که له‌ڕێگای ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌توانرێت چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ زۆرکێشه‌کان بدۆزرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه