xozga: که‌ی ژنان ده‌چنه قۆناغی نائومێدییه‌وه؟ که‌ی ژنان ده‌چنه قۆناغی نائومێدییه‌وه؟ ================================================================================ xozga on 01 May, 2008 07:24:00 له داهاتوودا ده توانرێت له ڕێگای پشکنینی خوێنه وه ده ستنیشان بکرێت، که ی ژنان ده چنه ته مه نی نائومێدییه وه. بنه مای ئه م پشکنینه ش "Jeroen van Disseldorp" و هاوه ڵه کانی له زانکۆی فێرکاری پزیشکی "Utrecht" پێیگه یشتن. له میانه ی هه وڵه کانیان توێژه رانی زانکۆی فێرکاری ناوبراو توانییان بیدۆزنه وه، که "Anti-Mller-Hormons"ی ناو خوێن به تێپه ڕبوونی کات ڕاسته وخۆ تا وه ستان له سووڕی خوێن پارسه نگ ده بێت. له سه ر ئه و بنه ما ئامارییه ش زاناکان هاوکێشه یه کیان به ئه نجام گه یاند، که به هۆیه وه ده توانرێت گه یشتن به ته مه نی نائومێدی ده ستنیشانبکرێت، بگره زۆر وردتر له ڕێگای ته مه نی ئافره تان خۆیانه وه. هۆکاری ئه و وردییه ش بۆ ئاستی "Anti-Mller-Hormon" ناو خوێن ده گه ڕێته وه: ژماره ی خانه هێلکه یه کان ناو هێلکه دان کاریگه ری ده که نه سه ر ئاستی "AMH". کاتێك ژماره ی هێلکه دانه کانی به ره وو ته واوبوون ده چن، قۆناغی نائومێدی ده ستپێده کات. گه یشتن به و قۆناغه ی ته مه نیش که وتۆته سه ر زۆری یان که می ژماره ی هێلکه کان، به وه ش ئاستی هۆرمۆنی "AMH"ی ناو خوێن به رز یان نزم ده بێته وه. ماوه یه کی زۆره توێژه ران ئه م زانیاریانه یان له سه ر ئاژه ڵ بۆ ده رکه وتووه. له به رئه وه ی پێورکردنی "AMH"ی ناو خوێن زۆر ساکاره، بۆیه دیاریکردنی چونه قۆناغی نائومێدییه وه هێنده گران نییه. به شێوه یه کی گشتی ژنان به چوونه ته مه نی 50 ساڵییه وه ده چنه قۆناغی نائومێدییه وه. له میانه ی ئه م لێکۆڵینه وه نوێیه دا توێژه رانی هۆڵه ندی هه ڵسان به پشکنینی دوو گروپ: گروپی یه که م له ژنانی نێوان ته مه ن 25 بۆ 46 ساڵ پێکهاتبوو و ژنانی گروپی دووه م ته مه نیان له 58 ساڵ به ره وو سه رووتر بوون. له ژنانی گروپی یه که مدا توێژه ران هه ڵسان به پێوه رکردنی هۆرمۆنی "AMH"ی ناو خوێن. به پێی داتا ده ستکه وتووه کان توێژه ران هاوکێشه یه کیان که وته به رده ست، که به هۆیه وه توانرا گۆڕانکاری له ئاستی "AMH"ی ناو خوێن به پێی ته مه ن بزانرێت. له ڕێگای ژنانی گروپی دووه مه وه توێژه ران داتایان له هه مبه ڕ کاتی مامناوه ندی چوونه قۆناغی ته مه نی نائومێدییه وه ده ستکه وت. له کۆی داتا وه رگیراوه کانی هه ردوو گروپ توێژه ران هه ڵسان به دروستکردنی هاوکێشه یه ك، ئه وه ی به پێی ته مه ن و ئاستی "AMH" ساتی چوونه قۆناغی نائومێدی پێ پێشبینی بکرێت. به پێی هاوکێشه ی ده ستکه وت ده ر که وت، که ئه گه ر ژنێكی گه نج ئاستێکی که م له "AMH"ی له ناو خوێندا هه بێت، زووتر ده چێته قۆناغی نائومێدییه وه، ئه وه ش به به راورکردن له گه ڵ ئه و ژنه گه نجانه ی هۆرمۆنی "AMH" له ناو خوێنه کانیان به رزه. ئه نجامه کانی ئه م لێکۆڵینه وه بۆ پێکه وه نانی خێزانی یاریده ده رێکی زۆر گه وره یه و له ڕێگایه وه ده توانرێت بزانرێت، که ی ژنان ده چنه قۆناغی نائومێدییه وه. سه رچاوه ی هه واڵ: wissenschaft.de لینکی په یوه ندیدار: University of Utrecht Medicine Journal of Clinical Endocrinology & Metabolism