
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

که‌ی ژنان ده‌چنه قۆناغی نائومێدییه‌وه؟
له‌داهاتوودا ده‌توانرێت له‌ڕێگای پشکنینی خوێنه‌وه ده‌ستنیشان بکرێت، که‌ی ژنان ده‌چنه ته‌مه‌نی نائومێدییه‌وه. بنه‌مای ئه‌م پشکنینه‌ش "Jeroen van Disseldorp" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی فێرکاری پزیشکی "Utrecht" پێیگه‌یشتن.
له‌میانه‌ی هه‌وڵه‌کانیان توێژه‌رانی زانکۆی فێرکاری ناوبراو توانییان بیدۆزنه‌وه، که "Anti-Müller-Hormons"ی ناو خوێن به‌تێپه‌ڕبوونی کات ڕاسته‌وخۆ تا وه‌ستان له‌سووڕی خوێن پارسه‌نگ ده‌بێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما ئامارییهش زاناکان هاوکێشه‌یه‌کیان به ئه‌نجام گه‌یاند، که به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت گه‌یشتن به ته‌مه‌نی نائومێدی ده‌ستنیشانبکرێت، بگره زۆر وردتر له‌ڕێگای ته‌مه‌نی ئافره‌تان خۆیانه‌وه. هۆکاری ئه‌و وردییهش بۆ ئاستی "Anti-Müller-Hormon" ناو خوێن ده‌گه‌ڕێته‌وه: ژماره‌ی خانه هێلکهیهکان ناو هێلکه‌دان کاریگه‌ری ده‌که‌نه سه‌ر ئاستی "AMH".
کاتێك ژماره‌ی هێلکه‌دانه‌کانی به‌ره‌وو ته‌واوبوون ده‌چن، قۆناغی نائومێدی ده‌ستپێده‌کات. گه‌یشتن به‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌نیش که‌وتۆته سه‌ر زۆری یان که‌می ژماره‌ی هێلکه‌کان، به‌وه‌ش ئاستی هۆرمۆنی "AMH"ی ناو خوێن به‌رز یان نزم ده‌بێته‌وه. ماوه‌یه‌کی زۆره توێژه‌ران ئه‌م زانیاریانه‌یان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ بۆ ده‌رکه‌وتووه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی پێورکردنی "AMH"ی ناو خوێن زۆر ساکاره، بۆیه دیاریکردنی چونه قۆناغی نائومێدییه‌وه هێنده گران نییه. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ژنان به‌چوونه ته‌مه‌نی 50 ساڵییه‌وه ده‌چنه قۆناغی نائومێدییه‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌دا توێژه‌رانی هۆڵه‌ندی هه‌ڵسان به‌پشکنینی دوو گروپ: گروپی یه‌که‌م له ژنانی نێوان ته‌مه‌ن 25 بۆ 46 ساڵ پێکهاتبوو و ژنانی گروپی دووه‌م ته‌مه‌نیان له 58 ساڵ به‌ره‌وو سه‌رووتر بوون.
له ژنانی گروپی یه‌که‌مدا توێژه‌ران هه‌ڵسان به پێوه‌رکردنی هۆرمۆنی "AMH"ی ناو خوێن. به‌پێی داتا ده‌ستکه‌وتووه‌کان توێژه‌ران هاوکێشه‌یه‌کیان که‌وته به‌رده‌ست، که به‌هۆیه‌وه توانرا گۆڕانکاری له ئاستی "AMH"ی ناو خوێن به‌پێی ته‌مه‌ن بزانرێت.
له‌ڕێگای ژنانی گروپی دووه‌مه‌وه توێژه‌ران داتایان له‌هه‌مبه‌ڕ کاتی مامناوه‌ندی چوونه قۆناغی ته‌مه‌نی نائومێدییه‌وه ده‌ستکه‌وت.
له کۆی داتا وه‌رگیراوه‌کانی هه‌ردوو گروپ توێژه‌ران هه‌ڵسان به دروستکردنی هاوکێشه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ی به‌پێی ته‌مه‌ن و ئاستی "AMH" ساتی چوونه قۆناغی نائومێدی پێ پێشبینی بکرێت.
به‌پێی هاوکێشه‌ی ده‌ستکه‌وت ده‌رکه‌وت، که ئه‌گه‌ر ژنێكی گه‌نج ئاستێکی که‌م له "AMH"ی له‌ناو خوێندا هه‌بێت، زووتر ده‌چێته قۆناغی نائومێدییه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه گه‌نجانه‌ی هۆرمۆنی "AMH" له‌ناو خوێنه‌کانیان به‌رزه.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه بۆ پێکه‌وه‌نانی خێزانی یاریده‌ده‌رێکی زۆر گه‌وره‌یه و له‌ڕێگایه‌وه ده‌توانرێت بزانرێت، که‌ی ژنان ده‌چنه قۆناغی نائومێدییه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه