xozga: ده‌نگ به‌پیتی ئافره‌تان ده‌رده‌خات؟ ده‌نگ به‌پیتی ئافره‌تان ده‌رده‌خات؟ ================================================================================ xozga on 01 May, 2008 02:42:00 چۆن ده توانرێت بزانین ئافره تێك به پیته؟ ده کرێت وه ڵامی ئه و پرسیاره به بیستنی ده نگی بێت: زاناکان بۆیان ده رکه وتووه، که له زایه ڵه ی ده نگه وه ده توانرێت به پیتی ئافره تان بزانرێت. ئه و تایبه تمه ندییه ش به ته نها لای پیاوان ئاشکرا نییه، به ڵکو ئافره تانیش ئه و ڕاستییه ده زانن. ماوه یه کی زۆره، که ئیرۆتیکی ده نگی ئافره تان بۆته هه وێنی نووسینه کان و فیلمه کان. ئێستا و پاش ئه نجامدانی لێكۆڵینه وه یه ك توێژه ران بۆیان ده رکه وتووه، که زایه ڵه ی مێینه کاریگه ری هۆرمۆنی له سه ر: ئه و ڕۆژانه ی ئافره تان زۆر به پیتن، ده نگێکی مێینه ی زۆر جوانیان هه یه. ئه م زانیارییه ش "Nathan Pipitone" و "Gordon Gallup" له "State University of New York" له "Albany" له سه ر ڕووپه ری گۆڤاری "Evolution and Human Behavior"دا ئاماژه یان پێداوه. له میانه ی لێکۆڵینه وه یه کی زانستیدا هه ردوو توێژه ری ناوبراو هه ڵسان به به شداریکردنی 38 قوتابی مێینه ی زانکۆی ناوبراو و له چه ند کاتێکی جیاوازی سووڕی مانگانه ی به شداربوو مێینه کاندا توێژه ران داوایان له به شداربووان کرد، له 1 تا 10 بژمێرین و هاوکات ژماردنه کان تۆمارکران. له به شی دووه می ئه م لێکۆڵینه وه یه دا 30 قوتابی نێرینه و 30 قوتابی مێینه ی ته مه ن نێوان 17 بۆ 25 ساڵ گوێیان له ده نگه تۆمارکراوه کان گرت. لێره دا گوێگران به سه ر چه ند گروپێکدا دابه شکران - به شێوه یه ك هه ر به شداربووییه كی ئه م لێکۆڵینه وه یه گوێبیستی هه موو ده نگه تۆمارکراوه کان نه ده بوو. لێره دا به شداربووان له وه سه رپشکبوون، که هه موو به شداربووانی ئه م لێکۆڵینه وه یه له جۆری هێترۆسێکسه کانن. ئه و به شداربووانه ش له سه ریان پێویستبوو ده نگه کان به ئاستی 1 تا 100 هه ڵبسه نگێنن. ئه نجامه کان ده ریانخست، که پیاوان هه روه ك ئافره تان ده نگی ئه و ئافره تانه ی له وپه ڕی ئاستی به پیتیدابوون، به سه رنجڕاکێشتر ده ستنیشانکردبوو. ئه نجامی ئه م لێکۆڵینه وه یه وه ش ده ریده خات، که ده نگی مێینه کاریگه ری هۆرمۆنی سێکسی له سه ره، ئه مه ش هه روه ك "Gordon Gallup" له لێداوانێکی بۆ گۆڤاری "New Scientist" ڕایگه یاند. ئه و لێکۆڵینه وانه زانستیانه ی له سه ر مه یموون کراون، ده ریده خه ن، که هه ڵئاوساوی به شی مێینه ی مه یموونه کان (Genital) به ڵگه یه بۆ ویستی و ئاماده به شی مێینه کان بۆ جووتبوون. "Gordon Gallup" له و باوه ڕه دایه، که ده کرێت مرۆڤیش قۆناغێکی ئاره زووکردن بۆ جووتبوونی هه بێت و تێیدا به پیتی بگاته ئه و په ڕی ئاست. توێژه ری ناوبراو له درێژه ی ڕوونکردنه وه کانیدا پێیوایه، که ئافره تان به پێی گه شه کردنی مرۆڤایه تی ڕێگایان بۆ نیشاندانی حه زه کانیان بۆ جووتبوون دۆزیبێته وه. ئه و خاڵه لاوازه ش پیاوان به شێوه یه کی زۆر لێهاتووانه بۆ گه یشتن به مێینه به کاریده هێنن. سه رچاوه ی هه واڵ: BBC لینکی په یوه ندیدار: State University of New York Evolution and Human Behavior New Scientist