
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ده‌نگ به‌پیتی ئافره‌تان ده‌رده‌خات؟
چۆن ده‌توانرێت بزانین ئافره‌تێك به‌پیته؟ ده‌کرێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به‌بیستنی ده‌نگی بێت: زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که له زایه‌ڵه‌ی ده‌نگه‌وه ده‌توانرێت به‌پیتی ئافره‌تان بزانرێت. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش به‌ته‌نها لای پیاوان ئاشکرا نییه، به‌ڵکو ئافره‌تانیش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن.
ماوه‌یه‌کی زۆره، که ئیرۆتیکی ده‌نگی ئافره‌تان بۆته هه‌وێنی نووسینه‌کان و فیلمه‌کان. ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که زایه‌ڵه‌ی مێینه کاریگه‌ری هۆرمۆنی له‌سه‌ر: ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئافره‌تان زۆر به‌پیتن، ده‌نگێکی مێینه‌ی زۆر جوانیان هه‌یه. ئه‌م زانیارییه‌ش "Nathan Pipitone" و "Gordon Gallup" له "State University of New York" له "Albany" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Evolution and Human Behavior"دا ئاماژه‌یان پێداوه.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیدا هه‌ردوو توێژه‌ری ناوبراو هه‌ڵسان به‌به‌شداریکردنی 38 قوتابی مێینه‌ی زانکۆی ناوبراو و له‌چه‌ند کاتێکی جیاوازی سووڕی مانگانه‌ی به‌شداربوو مێینه‌کاندا توێژه‌ران داوایان له به‌شداربووان کرد، له 1 تا 10 بژمێرین و هاوکات ژماردنه‌کان تۆمارکران.
له‌به‌شی دووه‌می ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا 30 قوتابی نێرینه و 30 قوتابی مێینه‌ی ته‌مه‌ن نێوان 17 بۆ 25 ساڵ گوێیان له ده‌نگه تۆمارکراوه‌کان گرت. لێره‌دا گوێ‌گران به‌سه‌ر چه‌ند گروپێکدا دابه‌شکران - به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر به‌شداربووییه‌كی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه گوێبیستی هه‌موو ده‌نگه تۆمارکراوه‌کان نه‌ده‌بوو.
لێره‌دا به‌شداربووان له‌وه سه‌رپشکبوون، که هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له جۆری هێترۆسێکسه‌کانن. ئه‌و به‌شداربووانه‌ش له‌سه‌ریان پێویستبوو ده‌نگه‌کان به ئاستی 1 تا 100 هه‌ڵبسه‌نگێنن.
ئه‌نجامه‌کان ده‌ریانخست، که پیاوان هه‌روه‌ك ئافره‌تان ده‌نگی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌وپه‌ڕی ئاستی به‌پیتیدابوون، به سه‌رنجڕاکێشتر ده‌ستنیشانکردبوو.
ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات، که ده‌نگی مێینه کاریگه‌ری هۆرمۆنی سێکسی له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك "Gordon Gallup" له لێداوانێکی بۆ گۆڤاری "New Scientist" ڕایگه‌یاند.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه زانستیانه‌ی له‌سه‌ر مه‌یموون کراون، ده‌ریده‌خه‌ن، که هه‌ڵئاوساوی به‌شی مێینه‌ی مه‌یموونه‌کان (Genital) به‌ڵگه‌یه بۆ ویستی و ئاماده‌به‌شی مێینه‌کان بۆ جووتبوون.
"Gordon Gallup" له‌و باوه‌ڕه‌دایه، که ده‌کرێت مرۆڤیش قۆناغێکی ئاره‌زووکردن بۆ جووتبوونی هه‌بێت و تێیدا به‌پیتی بگاته ئه‌و په‌ڕی ئاست. توێژه‌ری ناوبراو له‌درێژه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌کانیدا پێیوایه، که ئافره‌تان به‌پێی گه‌شه‌کردنی مرۆڤایه‌تی ڕێگایان بۆ نیشاندانی حه‌زه‌کانیان بۆ جووتبوون دۆزیبێته‌وه. ئه‌و خاڵه لاوازه‌ش پیاوان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر لێهاتووانه بۆ گه‌یشتن به مێینه به‌کاریده‌هێنن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه