xozga: له هیندستان کچێك به دوو ده‌مووچاوه‌وه له‌دایك ده‌بێت له هیندستان کچێك به دوو ده‌مووچاوه‌وه له‌دایك ده‌بێت ================================================================================ xozga on 06 April, 2008 11:13:00 له یه كێك له گونده کانی وڵاتی هیندستان کچێك به دوو ده مووچاوه وه دێته ژیانه وه: ئه و کچه چوار چاو، دوو لوت و ده می هه یه. دانیشتووانی گوند پێیانوایه، که ئه و منداڵه کچه یارسانییه کی خوداییه . هه روه ك ئاشكرا بووه، تاکو ئێستا دایك و باوکی ئه و منداڵه هه موو جۆره پشکنینێکی پزیشکیان ڕه تکردۆته وه. "Lali" له 2008.03.11 له گوندی "Saini" هاتۆته ژیانه وه - ئێستا به یه كێك له ناوبانگترین که سایه تییه ئایینیه کانی هیندستان داده نرێت. "Harsharan Singh"، مامۆستای ماتیماتیکی گوندی ناوبراوه، له لێدوانێکی بۆ که ناڵی "ABC"ی ئوسترالی ئاشکرایکرد، که که سانێکی زۆر له ناوچه کانی هیندستان و جیهانه وه سه ردانی ئه و کیژه سه یره ده که ن و وه ك خوایه کی پیرۆز ته ماشای ده که ن. هه روه ك ئاژانسه کانی هه واڵ بڵاویانکردۆته وه، ئێستا ئه و کیژه سه یره وه ك "گانیشا" (= गणेश) سه ردانی ده کرێت. هه روه ك زانراوه، "گانیشا" خوایه کی هندۆسییه کان و شێوه ی فیلی هه یه. "گانیشا" وه ك سامی زانیاری ده ناسرێت. به ڵام له ناوچه ی "Saini" زانست هیچ بوونێکی نییه، چونکه دایك و باوکی ئه و کچه سه یره تاکو ئێستا ئاماده نیین، منداڵه که یان له لایه ن پزیشکه وه پشکنینی پێویستی بۆ بکرێت. دکتۆر "M. Ashmosd" ڕایگه یاند، که تاکو ئێستا دایك و باوکی ئه و منداڵه تێنه گه یشتوون، که کیژه که یان پێویستی به چاره سه ری پزیشکی هه یه. له درێژه ی په یڤه کانیدا دکتۆری ناوبراو ده ڵێت: "له ڕێگای سکانی CT و MRI ده توانرێت زانیارییه کی زیاتر له سه ر چۆنێتی پێکهاته یی مێشکی ئه و کیژ ده ستبکه وێت." ئه و پزیشکه ش یه کێك له پزیشکه سه رپه رشتیاره کانی له دایکبوونی "Lali". "M. Ashmosd" به که ناڵی "ABC" وت: "هه رچه نده دایك و باوکی ئه و کیژه م ئاگادار کردووه، که به کارهێنانی ئامێره کانی پشکنین به خۆڕایی ده بێت، که چی ئه وان هه ر ئاماده نه بوون، پشکنین بۆ منداڵه که یان بکرێت." "بۆچی ده بێت کیژه که مان نه شته گه ری بۆ بکرێت؟" به پێی په یڤه کانی "Vinod" و "Sushma Kumar"، دایك و باوکی "Lali"، ته ندروستی منداڵه که یان باشه. کچه یان خۆراكی خۆی ده خوات و هه ناسه دانیش ئاساییه. باوکی ئه و کیژه له شاری "Noida" له دووری 50 کیلۆمه تر له شاری نیودلهی به ڕۆژنامه نووسانی ڕاگه یاند، که ئه و له سه ره تای له دایکبوونی کچه که ی هێندێك ترسی هه بووه. له درێژه ی په یڤه کانیدا باوك ده ڵێت: "پاش له دایکبوونی کچه که مان پزیشك ئاگاداریکردینه وه، که ته ندروستی کچه که مان باشه. جابۆیه ئێستا ئه مه وێت بزانم، بۆچی ئه بێت ئێستا نه شته گه ری بۆ کچه که مان بکه ین؟" ئێستا "Lali" به ده مێك خواردنی پێده درێت و به ده مه که ی تری په نجه ی ده مژێت. "Bridgal Nadar"، پزیشکێکی ناوچه که یه ، له ڕۆژنامه نووسه کان تووڕه یه و پێیان ده ڵێت: "ئه و کیژه منداڵێکی ئاساییه، ته نها ئه وه نده نه بێت دوو ده موچاوی هه یه. ئه گه ر بمرێت، ویستی خوایه و ده سه ڵاتی هیچ که سێکی تێدا نییه." تاکو ئێستا نازانرێت، ئایا ئه نجامدانی نه شته رگه ری هیچ سوودێکی بۆ ئه و منداڵه ده بێت. پزیشکان ته نها ده توانن پاش ئه نجامدانی پشکنین له ڕێگای سکانی CT و MRI ئه گه ره کانی سوودمه ندی نه شته رگه ری بزانن. به ڵام له هه موو باره کاندا ئه نجامدانی نه شته گه ری هێنده ئاسان نییه. سه رچاوه ی هه واڵ: Spiegel + Telegraph لینکی په یوه ندیدار: ABC