
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

له هیندستان کچێك به دوو ده‌مووچاوه‌وه له‌دایك ده‌بێت
له‌یه‌كێك له گونده‌کانی وڵاتی هیندستان کچێك به دوو ده‌مووچاوه‌وه دێته ژیانه‌وه: ئه‌و کچه چوار چاو، دوو لوت و ده‌می هه‌یه. دانیشتووانی گوند پێیانوایه، که ئه‌و منداڵه کچه یارسانییه‌کی خوداییه. هه‌روه‌ك ئاشكرا بووه، تاکو ئێستا دایك و باوکی ئه‌و منداڵه هه‌موو جۆره پشکنینێکی پزیشکیان ڕه‌تکردۆته‌وه.
"Lali" له 2008.03.11 له گوندی "Saini" هاتۆته ژیانه‌وه - ئێستا به‌یه‌كێك له ناوبانگترین که‌سایه‌تییه ئایینیه‌کانی هیندستان داده‌نرێت. "Harsharan Singh"، مامۆستای ماتیماتیکی گوندی ناوبراوه، له لێدوانێکی بۆ که‌ناڵی "ABC"ی ئوسترالی ئاشکرایکرد، که که‌سانێکی زۆر له ناوچه‌کانی هیندستان و جیهانه‌وه سه‌ردانی ئه‌و کیژه سه‌یره ده‌که‌ن و وه‌ك خوایه‌کی پیرۆز ته‌ماشای ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ك ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکردۆته‌وه، ئێستا ئه‌و کیژه سه‌یره وه‌ك "گانیشا" (= गणेश) سه‌ردانی ده‌کرێت. هه‌روه‌ك زانراوه، "گانیشا" خوایه‌کی هندۆسییه‌کان و شێوه‌ی فیلی هه‌یه.
"گانیشا" وه‌ك سامی زانیاری ده‌ناسرێت. به‌ڵام له‌ناوچه‌ی "Saini" زانست هیچ بوونێکی نییه، چونکه دایك و باوکی ئه‌و کچه سه‌یره تاکو ئێستا ئاماده‌نیین، منداڵه‌که‌یان له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه پشکنینی پێویستی بۆ بکرێت.
دکتۆر "M. Ashmosd" ڕایگه‌یاند، که تاکو ئێستا دایك و باوکی ئه‌و منداڵه تێنه‌گه‌یشتوون، که کیژه‌که‌یان پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشکی هه‌یه. له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا دکتۆری ناوبراو ده‌ڵێت: "له‌ڕێگای سکانی CT و MRI ده‌توانرێت زانیارییه‌کی زیاتر له‌سه‌ر چۆنێتی پێکهاته‌یی مێشکی ئه‌و کیژ ده‌ستبکه‌وێت."
ئه‌و پزیشکه‌ش یه‌کێك له پزیشکه سه‌رپه‌رشتیاره‌کانی له‌دایکبوونی "Lali".
"M. Ashmosd" به که‌ناڵی "ABC" وت: "هه‌رچه‌نده دایك و باوکی ئه‌و کیژه‌م ئاگادار کردووه، که به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی پشکنین به‌خۆڕایی ده‌بێت، که‌چی ئه‌وان هه‌ر ئاماده‌نه‌بوون، پشکنین بۆ منداڵه‌که‌یان بکرێت."
"بۆچی ده‌بێت کیژه‌که‌مان نه‌شته‌گه‌ری بۆ بکرێت؟"
به‌پێی په‌یڤه‌کانی "Vinod" و "Sushma Kumar"، دایك و باوکی "Lali"، ته‌ندروستی منداڵه‌که‌یان باشه. کچه‌یان خۆراكی خۆی ده‌خوات و هه‌ناسه‌دانیش ئاساییه.
باوکی ئه‌و کیژه له‌شاری "Noida" له دووری 50 کیلۆمه‌تر له‌شاری نیودلهی به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، که ئه‌و له‌سه‌ره‌تای له‌دایکبوونی کچه‌که‌ی هێندێك ترسی هه‌بووه. له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا باوك ده‌ڵێت: "پاش له‌دایکبوونی کچه‌که‌مان پزیشك ئاگاداریکردینه‌وه، که ته‌ندروستی کچه‌که‌مان باشه. جابۆیه ئێستا ئه‌مه‌وێت بزانم، بۆچی ئه‌بێت ئێستا نه‌شته‌گه‌ری بۆ کچه‌که‌مان بکه‌ین؟"
ئێستا "Lali" به‌ده‌مێك خواردنی پێده‌درێت و به‌ده‌مه‌که‌ی تری په‌نجه‌ی ده‌مژێت.
"Bridgal Nadar"، پزیشکێکی ناوچه‌که‌یه، له ڕۆژنامه‌نووسه‌کان تووڕه‌یه و پێیان ده‌ڵێت: "ئه‌و کیژه منداڵێکی ئاساییه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت دوو ده‌موچاوی هه‌یه. ئه‌گه‌ر بمرێت، ویستی خوایه و ده‌سه‌ڵاتی هیچ که‌سێکی تێدا نییه."
تاکو ئێستا نازانرێت، ئایا ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری هیچ سوودێکی بۆ ئه‌و منداڵه ده‌بێت. پزیشکان ته‌نها ده‌توانن پاش ئه‌نجامدانی پشکنین له‌ڕێگای سکانی CT و MRI ئه‌گه‌ره‌کانی سوودمه‌ندی نه‌شته‌رگه‌ری بزانن. به‌ڵام له‌هه‌موو باره‌کاندا ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ری هێنده ئاسان نییه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه