
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

به‌مزووانه نووسه‌ری ئه‌ڵمانی "گیونته‌ر گراس" شاکارێکی نووسین بڵاو ده‌کاته‌وه
"Günter Grass" به‌یه‌كێك له نووسه‌ره ناوداره‌کانی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش کاره‌کانی جێگایه‌کی تایبه‌تی خۆیان کردۆته‌وه. نووسه‌ری ناوبراو له‌سه‌ر کاره وێژه‌ییه به‌پێزه‌کانی له‌ساڵی 1999دا خه‌ڵاتی نۆبێلی بۆ بواری وێژه پێبه‌خشراوه. ئێستاکه گراس ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵه و پێیده‌چێت ته‌مه‌ن وزه‌یه‌کی زیاتری نووسینی پێببه‌خشێت.
"Günter Grass" له دووتوێی 260 لاپه‌ڕه‌دا "Die Box"دا به ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت و کامیرایه‌کی وێنه‌گرتن ده‌کاته کڕۆکی ئه‌و به‌رهه‌مه، که هێشتا له‌چاپ ده‌درێت و بڕیاره مانگی ئابی داهاتوو بکه‌وێته به‌ردیدی خوێنه‌ران.
له‌ناوه‌ڕۆکی "Die Box"دا خوێنه‌ر ده‌چێته قوڵایی باوکێك، ئه‌و باوکه‌ی هه‌شت منداڵه‌که‌ی چیرۆکی ده‌گێڕنه‌وه.
ناونیشانی په‌ڕتووك ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و کامیره‌یه‌ی له‌کاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له هێرشێکی ئاسمانی ڕزگاری بوو. هه‌روه‌ك خانه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌ڕتووك ئاشکرایکرد، ئه‌م په‌ڕتووکه به خاتوونی وێنه‌گری کۆچکردوو "Maria Rama" پێشکه‌شکراوه.
له‌دێڕه‌کانی ئه‌م په‌ڕتووکه نوێیه‌وه گراس به‌شێوازێکی دیکه ده‌ڕوانێته کامیرا و چۆن وێنه‌گر و هاوڕێ "Maria Rama" له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی پێشوو تا مردنی له‌ساڵی 1997دا هاوخه‌می ئه‌و و خێزانه‌که‌ی بوون.
له‌ساڵی 2006دا گراس په‌ڕتووکێكی له‌ژێر ناونیشانی "Beim Häuten der Zwiebel" بڵاوکرده‌وه و ساتی خۆی که‌سانێکی زۆر ڕه‌خنه‌ی تودنیان لێگرت، چونکه گراس له‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌و په‌ڕتووکه‌دا ئاشکرایکردبوو، که ئه‌و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی نازیدا یه‌كێك له جه‌نگاوه‌ره‌کانی ئه‌و ڕژێمه بووه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb