
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ئاگرێکی گه‌وره "Berliner Philharmonie" ده‌گرێته‌وه
"Berliner Philharmonie" به‌یه‌كێك له‌ناوبانگترین هۆڵه‌کانی سازکردنی کۆنسێرت له‌جیهاندا داده‌نرێت. ئه‌و هۆڵه پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگرێکی گه‌ور‌ه‌یی تێبه‌ربوو. 21 ئۆتۆمۆبێلی ئاگرکوژاندنه‌وه و زیاتر له 100 پیاوانی ئاگرکوژێنه‌ره‌وه سه‌رقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئه‌و ئاگره‌ن.
به‌پێی وته‌کانی پۆلیس ئاگر سه‌ره‌تا له‌نهۆمه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی هۆڵی کۆنسێرت ده‌ستیپێکردووه و تاکو ئێستا هۆکاری ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه نادیاره. داونیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بڕیاربوو کۆنسێرتێکی بچووك له "Berliner Philharmonie" ساز بکرێت.
به‌هۆی توندی دووکه‌ڵی ئاگر پیاوانی ئاگرکوژێنه‌ره‌وه زۆر به‌گران توانیویانه بچنه ناو هۆڵی "Berliner Philharmonie"، تا کۆنترۆڵی ئاگر بکه‌ن و ئاگر شوێنه‌کانی دیکه‌ی هۆڵی سازکردنی کۆنسێرت نه‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ك وته‌بێژێكی "Berliner Philharmonie" ئاشکرایکردووه، ده‌کرێت هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه بۆ کاری ئاسنگه‌ره‌کان بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ کاری چاکردنه‌وه له "Berliner Philharmonie" بوون.
به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه پێویستبوو کۆنسێرتی "Claudio Abbados" ڕابگیرێت، که بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له‌یه‌كێك له هۆڵه‌کانی "Berliner Philharmonie" ساز بکرێت.
ئه‌و شه‌قامانه‌ی به‌ره‌وو "Berliner Philharmonie" ده‌چن، پێویستبوو به‌ته‌واوه‌تی بگیرێن و ڕێگای هاتۆچۆکردنی ئۆتۆمۆبیل تا ڕاده‌یه‌ك به‌ئاڕاسته‌ی "Berliner Philharmonie" گیرا. هه‌روه‌ها پاسه‌کان و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی ناو شاریش ناچاربوون ڕێگای دیکه بگرنه‌به‌ر.
هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی دووکه‌ڵ زۆربه‌ی زۆری موزیکژه‌نان هه‌وڵی ڕزگارکردنی ئامێره مۆسیقاییه‌کانیاندا و بۆ شوێنی دیکه‌ی پارێزراویان بردن.
"Berliner Philharmonie" له ساڵی 1960 بۆ 1963 له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌خشه‌سازی خانوو "Hans Scharoun" به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نداروه و به‌یه‌كێك له‌ناوبانگترین هۆڵه‌کانی گێڕانی کۆنسێرت داده‌نرێت. هه‌روه‌ها وه‌ك سیمبۆلێکی شاری به‌رلینی پایته‌ختی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ته‌ماشا ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb