xozga: شاکارێکی "Lucian Freud" به‌‌ 33 ملیۆن دۆلار مه‌زاد کرا شاکارێکی "Lucian Freud" به‌‌ 33 ملیۆن دۆلار مه‌زاد کرا ================================================================================ xozga on 14 May, 2008 11:52:00 شاکاری "Benefits Supervisor Sleeping" جه سته ی ئافره تێکی ڕووتی پاڵاکه وتوو له سه ر قه نه فه یه ك نیشان ده دات و ئه و شاکاره ش له لایه ن شێوه کاری به ریتانی به ڕه چه ڵه ك ئه ڵمان "Lucian Freud" کێشراوه. شێوه کاری ناوبراو هێشتا له ژیاندا ماوه و به یه كێك له شێوه کاره ناوبانگه کانی جیهان داده نرێت. دوێنی له هۆڵه کانی مه زادخانه ی "Christie's" ئه و شاکاره به به های 33 ملیۆن دۆلار (21 ملیۆن یۆرۆ) مه زادکرا. ئه م بڕی پاره یه ش به پێوه ری بۆ شاکاری شێوه کارێکی هێشتا له ژیانداماو داده نرێت. به م شێوه یه ش شاکاری شێوه کار "Lucian Freud" پێشی شاکاری "Hanging Heart"ی شێوه کاری ئه مه ریکی "Jeff Koons" ده داته وه، ئه وه ی پێشووتر به به های 23.6 ملیۆن دۆلار مه زادکرا بوو و کاتی خۆی به پێوه ری مه زنده کرابوو. "Benefits Supervisor Sleeping" له ساڵی 1995دا کێشراوه و دوێنی له ڕێگای ته له فونه وه که سێکی نادیار کڕی. مه زادخانه ی "Christie's" چاوه ڕێی ده کرد، که به های ئه و شاکاره بگاته 25 بۆ 35 ملیۆن دۆلار. "Lucian Freud"ی ته مه ن 85 ساڵ له 1922.12.08 له شاری به رلین هاتۆته ژیانه وه و له ترسی دڕنده یی نازییه کان ساڵی 1933 له گه ڵ خانه واده که ی ڕووده کاته به ریتانیا و له وێ گه وره ده بێت. شێوه کاری ناوبراو کوڕه زای ده روونناسی جیهانی به ناوبانگ "Sigmund Freud"ه. سه رچاوه ی هه واڵ: BBC لینکی په یو ه ندیدار: Christie\'s