
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

شاکارێکی "Lucian Freud" به 33 ملیۆن دۆلار مه‌زاد کرا
شاکاری "Benefits Supervisor Sleeping" جه‌سته‌ی ئافره‌تێکی ڕووتی پاڵاکه‌وتوو له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ك نیشان ده‌دات و ئه‌و شاکاره‌ش له‌لایه‌ن شێوه‌کاری به‌ریتانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمان "Lucian Freud" کێشراوه. شێوه‌کاری ناوبراو هێشتا له‌ژیاندا ماوه و به‌یه‌كێك له‌شێوه‌کاره ناوبانگه‌کانی جیهان داده‌نرێت.
دوێنی له هۆڵه‌کانی مه‌زادخانه‌ی "Christie's" ئه‌و شاکاره به‌به‌های 33 ملیۆن دۆلار (21 ملیۆن یۆرۆ) مه‌زادکرا. ئه‌م بڕی پاره‌یه‌ش به‌پێوه‌ری بۆ شاکاری شێوه‌کارێکی هێشتا له‌ژیانداماو داده‌نرێت. به‌م شێوه‌یه‌ش شاکاری شێوه‌کار "Lucian Freud" پێشی شاکاری "Hanging Heart"ی شێوه‌کاری ئه‌مه‌ریکی "Jeff Koons" ده‌داته‌وه، ئه‌وه‌ی پێشووتر به به‌های 23.6 ملیۆن دۆلار مه‌زادکرا بوو و کاتی خۆی به‌پێوه‌ری مه‌زنده‌کرابوو.
"Benefits Supervisor Sleeping" له‌ساڵی 1995دا کێشراوه و دوێنی له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه که‌سێکی نادیار کڕی. مه‌زادخانه‌ی "Christie's" چاوه‌ڕێی ده‌کرد، که به‌های ئه‌و شاکاره بگاته 25 بۆ 35 ملیۆن دۆلار.
"Lucian Freud"ی ته‌مه‌ن 85 ساڵ له 1922.12.08 له شاری به‌رلین هاتۆته ژیانه‌وه و له‌ترسی دڕنده‌یی نازییه‌کان ساڵی 1933 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی ڕووده‌کاته به‌ریتانیا و له‌وێ گه‌وره ده‌بێت. شێوه‌کاری ناوبراو کوڕه‌زای ده‌روونناسی جیهانی به‌ناوبانگ "Sigmund Freud"ه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یو‌ه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه