xozga: 1840 ڕوت له گۆڕه‌پانێکی دووگۆڵیدا 1840 ڕوت له گۆڕه‌پانێکی دووگۆڵیدا ================================================================================ xozga on 12 May, 2008 05:07:00 هونه رمه ندی ئه مه ریکی "Spencer Tunick" له "Ernst-Happel-Stadion" نزیکه ی 1840 پیاو و ئافره تی کۆکرده وه، تا خۆیان له به رده م کامیراکه یدا ڕووتبکه نه وه. ئه م چالاکییه ش هاوکاته له گه ڵ نزیکبوونه وه ی جامی ئه وروپی بۆ فوتبال له هه ریه ك له نه مسا و سویسرا. هونه رمه ندی ئه مه ریکی ناوبراو وتی: "لێپرسراوانی گۆڕه پان ڕێگایان نه دا هیچ که سێکی ڕووت بچێته سه ر چیمه نی گۆڕپانی دووگۆڵی. چونکه ئه وان ترسی ئه وه یان هه بوو، که به شداربووه ڕووته کان چیمه نی گۆڕپان تێکبده ن. جابۆیه به شداربووان ناچاربوون له سه ر کورسی ستادیۆن له شی ڕووتی خۆیان ده ربخه ن." به شداربووان له سه ر کورسییه کانی ستادیۆن به چه ند شێوازێكی پاڵکه وتن و له شولاری خۆیان نیشاندا، تا وێنه یان له لایه ن وێنه گری ئه مه ریکی "Spencer Tunick" بگیرێت. "Michael"ی ته مه ن 20 ساڵ شادمانی خۆی به رامبه ر کراوه ی کۆمه ڵگای نه مساوی نیشاندا و دڵشابوو، که به شداربووانی ئه م چالاکییه هونه رییه له شوێنکی گشتی وه ك ستادیۆنی فوتبال ده توانن به ئازادیانه خۆیان ڕووتبکه نه وه. وێنه گری ئه مه ریکی "Spencer Tunick" له ڕێگای بڵندگۆی ده ستییه وه داوای له به شداربووان ده کرد، شێوازی پاڵکه وتنی خۆیان بگۆڕن، نه ك له ڕێگای بڵندگۆی ستادیۆنه وه. پاش چه ند کاژمێرێك له وێنه گرتن، وێنه گری ئه مه ریکی ناوبراو له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی "APA" شادمانی خۆی به رامبه ر به ڕێوه چوونی ئه م چالاکییه ده ربڕی. هه روه ها "Spencer Tunick" ئاشکرایکرد، که به شداربووان هێزێکی زۆریان بۆ سه رکه وتنی ئه م چالاکییه خستبووه گه ڕ و ئه وه ش جێگای شانازییه. له میانه ی چالاکییه کانی جامی ئه وروپی ئه مساڵ له "Ernst-Happel-Stadion" حه وت یاری ئه نجام ده درێت. جامی ئه وروپی 2008یش له حه وتی حوزه یران له شاری "بازل"ی سویسری ده ستپێده کات. بۆ دواهه مین دیمه نه کانی وێنه گرتن "Spencer Tunick" هه زار تۆپی به سه ر به شداربوواندا دابه شکرد، تا وێنه ی پێوه بگرن. بڕیاره له 2008.06.29 له "Ernst-Happel-Stadion" یاری کۆتایی "EURO 2008" به ڕێوه بچێت. وێنه گیراوه کانی "Spencer Tunick" چاوه ڕێ ده کرێت له 2008.06.23 له "public space"ی هۆڵی هونه ری له "Karlsplatz" بۆ نیشاندان نمایش بکرێت. "Spencer Tunick" به وێنه گرتنی ڕووت ناوبانگی هه یه: پێش ساڵێك له ومه به ر نزیکه ی 20 هه زار پیاو و ئافره تی له مه کسیك کۆکردبوویه وه. هه روه ها له مانگی ئابی 2007یشدا له نیویۆرك داوای له 600 که س کرد، خۆیان له به رده م کامیراکه ی ڕووتبکه نه وه. سه رچاوه ی هه واڵ: Spiegel لینکی په یوه ندیدار: Spencer Tunick EURO 2008