
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

1840 ڕوت له گۆڕه‌پانێکی دووگۆڵیدا
هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریکی "Spencer Tunick" له "Ernst-Happel-Stadion" نزیکه‌ی 1840 پیاو و ئافره‌تی کۆکرده‌وه، تا خۆیان له‌به‌رده‌م کامیراکهیدا ڕووتبکه‌نه‌وه. ئه‌م چالاکییه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی جامی ئه‌وروپی بۆ فوتبال له‌هه‌ریه‌ك له نه‌مسا و سویسرا.
هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریکی ناوبراو وتی: "لێپرسراوانی گۆڕه‌پان ڕێگایان نه‌دا هیچ که‌سێکی ڕووت بچێته سه‌ر چیمه‌نی گۆڕپانی دووگۆڵی. چونکه ئه‌وان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، که به‌شداربووه ڕووته‌کان چیمه‌نی گۆڕپان تێکبده‌ن. جابۆیه به‌شداربووان ناچاربوون له‌سه‌ر کورسی ستادیۆن له‌شی ڕووتی خۆیان ده‌ربخه‌ن."
به‌شداربووان له‌سه‌ر کورسییه‌کانی ستادیۆن به‌چه‌ند شێوازێكی پاڵکه‌وتن و له‌شولاری خۆیان نیشاندا، تا وێنه‌یان له‌لایه‌ن وێنه‌گری ئه‌مه‌ریکی "Spencer Tunick" بگیرێت.
"Michael"ی ته‌مه‌ن 20 ساڵ شادمانی خۆی به‌رامبه‌ر کراوه‌ی کۆمه‌ڵگای نه‌مساوی نیشاندا و دڵشابوو، که به‌شداربووانی ئه‌م چالاکییه هونه‌رییه له‌شوێنکی گشتی وه‌ك ستادیۆنی فوتبال ده‌توانن بهئازادیانه خۆیان ڕووتبکه‌نه‌وه.
وێنه‌گری ئه‌مه‌ریکی "Spencer Tunick" له‌ڕێگای بڵندگۆی ده‌ستییه‌وه داوای له‌به‌شداربووان ده‌کرد، شێوازی پاڵکه‌وتنی خۆیان بگۆڕن، نه‌ك له‌ڕێگای بڵندگۆی ستادیۆنهوه.
پاش چه‌ند کاژمێرێك له وێنه‌گرتن، وێنه‌گری ئه‌مه‌ریکی ناوبراو له‌لێدوانێکی بۆ ئاژانسی "APA" شادمانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م چالاکییه ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها "Spencer Tunick" ئاشکرایکرد، که به‌شداربووان هێزێکی زۆریان بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م چالاکییه خستبووه‌گه‌ڕ و ئه‌وه‌ش جێگای شانازییه.
له‌میانه‌ی چالاکییه‌کانی جامی ئه‌وروپی ئه‌مساڵ له "Ernst-Happel-Stadion" حه‌وت یاری ئه‌نجام ده‌درێت. جامی ئه‌وروپی 2008یش له حه‌وتی حوزه‌یران له‌شاری "بازل"ی سویسری ده‌ستپێده‌کات.
بۆ دواهه‌مین دیمه‌نه‌کانی وێنه‌گرتن "Spencer Tunick" هه‌زار تۆپی به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شکرد، تا وێنه‌ی پێوه بگرن.
بڕیاره له 2008.06.29 له "Ernst-Happel-Stadion" یاری کۆتایی "EURO 2008" به‌ڕێوه‌بچێت.
وێنه‌گیراوه‌کانی "Spencer Tunick" چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له 2008.06.23 له "public space"ی هۆڵی هونه‌ری له "Karlsplatz" بۆ نیشاندان نمایش بکرێت.
"Spencer Tunick" به‌وێنه‌گرتنی ڕووت ناوبانگی هه‌یه: پێش ساڵێك له‌ومه‌به‌ر نزیکه‌ی 20 هه‌زار پیاو و ئافره‌تی له مه‌کسیك کۆکردبوویه‌وه. هه‌روه‌ها له مانگی ئابی 2007یشدا له نیویۆرك داوای له 600 که‌س کرد، خۆیان له‌به‌رده‌م کامیراکه‌ی ڕووتبکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه