مایکل جاکسون ماڵئاوایی له ژیان کرد
گۆرانیبێژی پۆپی ئه‌مه‌ریکی به‌ناوبانگ "Michael Jackson" له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیدا له یه‌کێك له نه‌خۆشخانه‌کانی "لۆس ئه‌نجلوس" کۆچی دواییکرد.
وته‌بێژێك به‌ناوی "UCLA Medical Center" له ناوچه‌ی "Los Angeles" ڕایگه‌یاند، که جا‌کسۆن ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌بێهۆشی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراو گوستراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها وته‌بێژ سه‌رپشکی ئه‌وه‌ی کرده‌وه، که گۆرانیبێژی ناوبراو ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ گیانی له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژ ئاماده نه‌بوو هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌هه‌مبه‌ڕ هۆکاری کۆچکردنی جاکسۆنه‌وه بڵێت و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وت، که لاشه‌ی جا‌کسۆن بۆ پشکنین ڕه‌وانه‌ی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی لاشه کراوه و ڕۆژی هه‌ینی پشکنینی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
ڕۆژنامه‌ی "Los Angeles Times" و ماڵپه‌ڕی "TMZ.com"ی تایبه‌تمه‌ند به هه‌واڵی ئه‌ستێره‌کانی بواری هونه‌ری - یه‌که‌مین سه‌رچاوه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی کۆچی دوایی جا‌کسۆن بوو - ڕایانگه‌یاند، که جا‌کسۆن له ماڵه‌که‌ی خۆی له "Beverly Hills" دووچاری نۆبه‌ی دڵ بۆته‌وه.
جا‌کسۆنی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ دوێنی به‌هۆی ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکه‌وتنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "UCLA Medical Center" گوسترایه‌وه و نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراویش سه‌ر به زانکۆی کالیفۆرنیایه له لۆس ئه‌نجلوس و ده‌که‌وێته دووری چه‌ند کیلۆمه‌ترێك له ڤێلاکه‌ی جاکسۆنه‌وه.
پاش مردنی جا‌کسۆن، لاشه‌ی جا‌کسۆن به هه‌لیکۆپته‌رێك بۆ سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی لاشه له لۆس ئه‌نجلوس گواسترایه‌وه و هاوکات که‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه ناوخۆییه‌کان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ دیمه‌نی گواستنه‌وه‌ی لاشه‌که‌ی جاکسۆنیان په‌خشکرد.
له نه‌خۆشخانه‌ش بۆ ساتێك "Jermaine Jackson"، یه‌کێك له براکانی کۆچکردوو، له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌کاندا نووسراوێکی خوێنده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد، که پزیشکه‌کان بێ‌وچان بۆ ماوه‌ی زیاتر له کاژمێرێك هه‌وڵی نۆژنکردنه‌وه‌ی براکه‌یانداوه.
"Jermaine Jackson" ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد، که براکه‌ی له‌ئاکامی "نۆبه‌ی دڵ" مردووه.
ژیانی مایکل جا‌کسۆن
"Michael Jackson"، ناسراو به "The King of Pop" و "Wacko Jacko"، زیاتر له 750 ملیۆن جار به‌رهه‌مه گۆرانییه تۆمارکراوه‌کانی فرۆشراون و به‌یه‌كێك له هه‌ره به‌ناوبگترین هونه‌رمه‌نده‌کانی بواری پۆپ له جیهاندا ده‌دانرێت.
"Michael Joseph Jackson" له 1958.08.29 له "Gary" سه‌ر به ناوچه‌ی "Indiana" له دایکبووه. به حه‌وته‌هه‌مین مناڵی ماڵ داده‌نرێت، که سه‌رژمێری خوشك و براکانی به‌خۆیه‌وه نۆ بوون. جا‌کسۆن ڕه‌چه‌ڵه‌کێکی ئه‌فه‌ریقی هه‌بووه و له‌و گه‌ڕه‌که‌ی، که ئه‌وی له‌دایکبووه، سه‌رژمێری دانیشتووانه‌که‌ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فه‌ریقی بوون.
هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو له‌یه‌كێك له دیمانه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌کاندا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر "نه‌بوونی منداڵێتی" ده‌بڕیوه و جارێکیان به فرمێسکه‌وه وتوێتی: "هه‌میشه ویستوومه ته‌نها گه‌نجێکی ئاسایی بم. به‌ڵام ڕۆژگار شتی پێچه‌وانه‌ی ویست. هیچ کاتێك له باوکم نه‌بیست، که ئه‌و منی خۆشده‌وێت."
پاش سه‌رکه‌وتنی له‌نێو "The Jackson Five"دا - دواتر بوو به "The Jacksons" و له‌ساڵی 1965دا له‌لایه‌ن "Joseph Jackson" دامه‌زرا. "Michael Jackson" له‌گه‌ڵ براکانی به‌ناوی "Jackie" و "Tito" و "Jermaine" و "Marlon"دا چالاکی موزیکی سۆلۆیان پێشکه‌ش ده‌کرد. له ساڵی 1970دا سه‌رکه‌وتنی زۆریان به‌ده‌ستهێنا. له‌ساڵی 1971دا جا‌کسۆن له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا به‌ته‌نها گۆرانی "Got To Be There/Maria" پێشکه‌شکرد، که له ئاستی چواره‌می گۆرانییه زیاتر داواکراوه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بوو.
له‌ساڵی 1976دا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌ڕمی له "Jackson Five" ده‌کشێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری تیپی ناوبراو به‌ره‌وو هه‌ڵدێر ده‌ڕوات و به‌هه‌مان هۆکار کۆمپانیاییه‌کانی موزیك پشتگیری دارایی خۆیان له‌گه‌ڵ "Jackson Five"دا هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
کاتێك مایکل له فیلمی "The Wiz"ی موزیکیدا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ "Diana Ross" ڕۆڵی قه‌له‌ڕه‌شێکی ده‌بینی، به دیداری دانه‌ری موزیك "Quincy Jones" شاد ده‌بێت. ناوبراو له‌پشت سه‌رکه‌وتووی و ناوبانگی چه‌ندین گۆرانبێژی وه‌ك "Frank Sinatra" و "Aretha Franklin" و "George Benson" بووه.
"Quincy Jones" گۆڕانکارییه‌ك له لێهاتووی موزیکی جاکسۆندا ده‌کات و هونه‌رمه‌ندی پۆپی جیهانی ده‌خاته چوارچێوه‌یه‌کی ده‌گمه‌نه‌وه. له‌ساڵی 1979دا جا‌کسۆن ئه‌لبوومێك به‌ناوی "Off the wall" بڵاو ده‌کاته‌وه، که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له ئاستی چواره‌می لیستی گۆرانییه ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا بووه.
له‌ساڵی 1982دا ئه‌لبوومی گۆرانی "Thriller"ی بڵاوکرده‌وه و ژماره‌یه‌کی پێوه‌ری فرۆشتنی به‌خۆیه‌وه بینی - زیاتر له 23 ملیۆنی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لێفرۆشرا و 27 ملیۆنی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان.
له‌ساڵی 1983دا و پاش ساڵێك له‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ی به‌ده‌ستیهێنا، جا‌کسۆن سه‌ما به‌ناوبانگه‌که‌ی "Moonwalk" پێشکه‌شکرد و ئه‌وه‌ش له‌ساتی چڕینه‌وه‌ی گۆرانی "Billie Jean"، که له‌میانه‌ی ئاهه‌نگی تایبه‌تی که‌ناڵی "NBC"ی ئه‌مه‌ریکیدا په‌خش ده‌کرا.
جا‌کسۆن 13 جار خه‌ڵاتی "Grammy" پێبه‌خشراوه.
ده‌ستدرێژی سێکسی
له‌ساڵی 1993دا جا‌کسۆن به ده‌ستدرێژیکردنی سێکسی بۆ سه‌ر گه‌نجێکی 13 ساڵ تاوانبارکرا. له‌ساڵی 1994دا له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌کانی دادگا له‌گه‌ڵ خێزانی لاوی ته‌مه‌ن 13 ساڵدا ڕێکه‌وت. کاتی خۆی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کان بڵاویانکرده‌وه، که جا‌کسۆن بڕی 23 ملیۆن دۆلاری به خێزان گه‌نج به‌خشیوه، تا ئه‌وان سکاڵاکه‌یان ڕابکێشنه‌وه.
له ساڵی 1993دا جا‌کسۆن ئاشکرایکرد، که ئه‌و په‌یوه‌ستی هێورکه‌ره‌وه‌کانه و هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆکار گه‌شتێکی موزیکی بۆ ئاشناکردنی ئه‌لبوومی "Dangerous" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
جا‌کسۆن له‌ساڵی 1994دا "Lisa Marie Presley"، کچه تاقانه‌ی گۆرانبێژی ئه‌مه‌ریکی "Elvis Presley"، هێنا، به‌ڵام ساڵی 1996دا جیابوونه‌وه.
هه‌ر هه‌مان ساڵدا "Debbie Rowe"ی ماره کرد و دوو منداڵیان خسته‌وه، به‌ڵام هاوسه‌رگیری ئه‌مجاره‌ش به جیابوونه‌وه کۆتایی هات، ئه‌وه‌ش له‌ساڵی 1999دا.
پاش تاوانبارکردنی به ده‌ستدرێژکردنه سه‌ر گه‌نجیێکی دیکه، جا‌کسۆن زۆربه‌ی زۆری ژیانی خۆی له به‌حرین، فه‌ڕه‌نسا و ئیرله‌ندا به‌سه‌ر برد.
جا‌کسۆن له‌ساڵی 2003دا به‌تاوانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر گه‌نجێکی 14 ساڵ گیرا، به‌ڵام له حوزه‌یرانی 2005دا و پاش پێنج مانگ له دادگایی‌کردن بێ‌تاوان ده‌رچوو.
دواتر جا‌کسۆن به‌ره‌وو به‌حرێن ڕۆیشت و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌وێ نیشته‌جێبوو، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی بڵاوکرایه‌وه، که گوایه جا‌کسۆن نابووت بووه.
له به‌حرێن جا‌کسۆن چاوی به کوڕی پادشای به‌حرێن ده‌که‌وێت، که دواتر جا‌کسۆن به وه‌رگرتنی حه‌وت ملیۆن دۆلار تاوانبار ده‌کات، تا کاری موزیکی پێ ئه‌نجام بدات. به‌ڵام دواتر کێشه‌که‌یان له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌کانی دادگا چاره‌سه‌ر کرد.
بڕیاربوو، که جا‌کسۆن له 2009.06.13 له له‌نده‌ن زنجیره‌یه‌ك ئاهه‌نگی موزیکی ساز بکات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جا‌کسۆن سه‌رقاڵی مه‌شقی سه‌ما و گۆرانی چڕینه‌وه بوو. جێگای ئاماژه پێدانه، که له ماوه‌ی چه‌ند کاژمێرێکدا هه‌موو بلیته‌کانی ئه‌و ئاهه‌نگه فرۆشرابوون.
جا‌کسۆن "Neverland" بۆ منداڵان کڕی، ئه‌و شوێنه‌ش هاوشێوه‌ی "Disneyland"ه.
گه‌ڕان به‌دوای هه‌واڵی مردنی جا‌کسۆن له "Google"دا
"Google" ڕایگه‌یاند، که دوێنی شه‌و له‌ساتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی کۆچی دوایی "Michael Jackson" ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیته‌ر به‌دوای وشه‌ی "Michael Jackson"دا گه‌ڕاون. "Google" ئاشکرایکرد، که شێوازی گه‌ڕان هێنده‌ی هێرشی ده‌ره‌کی بووه بۆ سه‌ر کۆمپیته‌ر، هه‌ربۆیه پڕۆگرامه‌کانی به‌رگری کۆمپیته‌ر له "Google"دا که‌وتنته کار.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه