سوێد ڕێگا به ڕاوکردنی ژماره‌یه‌ك له گورگ ده‌دات
دوای 45 ساڵ میری وڵاتی سوێد بڕیاری له‌سه‌ر ڕاوکردنی ژماره‌یه‌کی دیاریکراو له گورگ ده‌کرد. به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هه‌زاران ڕاوچی چه‌کیان هه‌ڵگرت و به‌ره‌وو کوێستانه‌کان ڕۆیشتن و تاکو ئێستا 23 گورگیان کوشتووه. هۆکاری ئه‌م مۆڵه‌تدانه‌ی میری سوێدیش بۆ ڕاگرتنی ژماره‌ی گوره‌کانی وڵات ده‌گڕێته‌وه و تا چیتر نه‌بنه گیانله‌به‌رێکی ناحه‌زی هاوڵاتیانی سوێد.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کانی ژینگه‌ی وڵاتی سوێد ڕۆژی شه‌ممه، 2010.01.02، بۆ یه‌که‌مین جار و دوای 45 ساڵ مۆڵه‌تیان به ڕاوچییه‌کانی وڵات‌دا، بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ڕاوه‌گورگ بکه‌ن. هاوکات چه‌ند ڕێکخراوێك نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌یان خۆیان ده‌ربڕی، چونکه ئه‌م مۆڵه‌تدانه پێچه‌وانه‌ی یاسا په‌یڕه‌وکراوه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپایه.
تا 15ی شووباتی داهاتوو ڕێگا به ڕاوچییه‌کان دراوه، 27 گورگ بکوژن. ئه‌م ژماره ڕێگاپێدراوه‌ش نزیکه‌ی له 10%ی سه‌رجه‌م ژماره‌ی گوره‌کانی ناو سوێده. ڕاوچییه‌کان بۆیان هه‌یه ته‌نها له ناوچه‌کانی "Dalarna" و "Gävleborg" له‌ناوه‌ڕاستی وڵات، هه‌روه‌ها "Västergötland" و "Värmland" و "Örebro" له باشوور و باشووری ڕۆژئاوا ڕاوگورگی خۆیان بکه‌ن و ژماره‌ی دیاریکراو له گورگ بکوژن. بڕیاری مۆڵه‌تدان په‌رله‌مانی سوێدی له تشرینی یه‌که‌می پێشوو ده‌ریکرد و تێیدا بڕیاردرابوو، که بۆ پێنج ساڵی داهاتوو ژماره‌ی گورگه‌کانی وڵات بۆ 210 گورگ و 20 گۆله‌گورگ که‌مبکرێنه‌وه - بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕاوچییه‌کان مۆڵه‌تی تایبه‌تییان پێدراوه.
"Susanna Löfren"، سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ژینگه، ڕایگه‌یاند، که بڕیاری ڕاوه‌گورگ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا ڕقی دانیشتووانی وڵات به‌رانبه‌ر گورگ له سنووردا بمێنێته‌وه. به‌پێی "Andreas Carlgreen"، شالیاری ژینگه‌ی سوێد، چڕی گورگ پێویسته له داهاتوودا له 220دا بێت، چونکه کێشه‌ی دڵ و گورچیله مه‌ترسی ئاژه‌ڵه‌کان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. له هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی پێشوودا ژماره‌یه‌کی زۆر له گورگ له فنله‌ندا و ڕووسیا به‌ره‌وو سوێد هه‌ڵهاتبوون، که گۆڕانکاری بۆماوه‌ییان له‌نێو گوره‌کانی سوێددا دروستکردبوو، به‌مجۆره‌ش کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر گوره‌کانی سوێددا هێنابووه ئاراوه.
چونکه گورگ هێرش ده‌کاته سه‌ر ئاژه‌ڵه‌کانی ناوماڵ و هتد و هه‌روه‌ها له‌شاره‌کان و قه‌راغ شاره‌کانی ستۆکهۆڵم بینراون، ده‌نگۆیه‌كی زۆر له سامناکی ئه‌م ئاژه‌ڵه هه‌یه. به‌خێوکه‌رێکی مه‌ڕ له لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی "Dagens Nyheter" ڕایگه‌یاندووه، که ئه‌و له‌ساڵی 2005دا له دوو هێرشی گورگدا 32 ئاژه‌ڵی له‌ده‌ستداوه. "Kenneth Holmström"ده‌ڵێت: "گورگ ده‌توانێت له لێڕه‌کاندا بژی، به‌ڵام ده‌بێت چاودێری بکرێت. چونکه هیچ نه‌یارێکی سروشتی نییه، هه‌ربۆیه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا زیاد و گه‌شه ده‌کات."
کۆمه‌ڵێك له ڕێخکراوه سوێدییه‌کان، له‌وانه کۆمه‌ڵه‌ی سوێدی بۆ پاراستنی سروشتی، ڕه‌خنه‌یان له مۆڵه‌تدان به ڕاوه‌گورگ ده‌ربڕیووه. به‌بۆچوونی ئه‌وان ئه‌م مۆڵه‌ته پێچه‌وانه‌ی ڕێکه‌وتنه ئه‌وروپییه‌کانه بۆ پاراستنی سروشت و جۆره‌کانی گیانله‌به‌ر. له هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی پێشوودا گورگ له وڵاتی سوێد به‌ته‌واوه‌تی قڕی تێخرابوو، به‌ڵام ساڵ دوای ساڵ و پاش په‌یڕه‌وکردنی پاراستنیان له‌ناوچوون ژماره‌یان که‌مێك زیادیکردبوویه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel
لینکی په‌یوه‌ندیدار:




del.icio.us
Digg
بۆچوونی خۆت بنووسه