
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

له سوێد ژنێك بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ له ژوورێکی بچو‌وكدا به‌ند ده‌کرێت
ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناوخۆی وڵاتی سوێد بڵاویانکرده‌وه، که پیاوێکی ته‌مه‌ن 58 ساڵ گومانی لێده‌کرێت، ژنێکی له ژوورێکی بچووکدا بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ به‌ند کردبێت.
ئه‌و پیاوه تاوانی به‌ندکردنی به نادروست ناوبرد، به‌ڵام گومان هه‌یه، که له‌ساڵی 1999ه‌وه ئه‌و ژنه‌ی له ژوورێکی 15 مه‌تری چوارگۆشه‌دا له گوندێکی نزیك شاری "Eksjo" به‌ند کردبێت.
که‌ناڵی "SVT"ی سوێدی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بڵاویکردۆته‌وه، که ئه‌و ژنه به نه‌خۆشی "Multiple sclerosis" ناڵاندبێتی و هه‌فته‌ی پێشوو له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه کێشی ته‌نها 40 کیلۆگرام بووه.
یه‌كێك له نوێنه‌رانی به‌رزکه‌ره‌وه‌ی گشتی به ئاژانسی هه‌واڵی "TT"ی ڕاگه‌یاند، که تاکو ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنراو له‌به‌رده‌ستدا نییه، که ئه‌و ژنه کێشی به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروسته‌وه له‌ده‌ستدا بێت، به‌ڵکو ده‌کرێت هۆکاری لاوازی بۆ نه‌خۆشییه‌که‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه.
نوێنه‌ر له درێژه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌کانیدا ئاشکرایکرد، که ئێستا ئه‌و ژنه باری ته‌ندروستی سه‌قامگیر و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی نییه. هه‌روه‌ها ئاشکرایکرد، که ئه‌و ژنه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌ڕه‌می شووی به‌و پیاوه نه‌کردووه.
به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر دادگا بڕیاریداوه، که پیاوه بخرێته گرتووخانه‌وه و له‌ڕێگای پزیشکی ده‌روونییه‌وه پشکنینی پێویستی بۆ ئه‌نجام بدرێت.
تاکو ئێستا پۆلیس نه‌یتوانیوه ناسنامه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 58 ساڵه بزانێت، چونکه ئه‌و پیاوه له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدا ناسنامه‌ی پیاوێکی دیکه‌ی پێشکه‌شکردووه، که ئه‌ویش پێش هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مردووه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb