
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

باڵابه‌رزترین ئافره‌تی جیهان مرد
"Sandy Allen" به 2.31 مه‌تر به باڵابه‌رزترین ئافره‌تی جیهان داده‌نرا. ئه‌مڕۆ، ڕێکه‌وتی 2008.08.13، له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا ئه‌و ژنه باڵابه‌رزه له خانه‌یه‌کی پیرانی شاری "Shelbyville" سه‌ر به‌ناوچه‌ی "Indiana" کۆچی دواییکرد، هه‌روه‌ك هاوڕێیه‌کی خانه‌واده‌ی کۆچکردوو ڕایگه‌یاند.
ناوبراوی کۆچکردوو دووچاری ژه‌هرایبوونی خوێن، شه‌کره، کێشه‌ی هه‌ناسه‌دان و له‌کارکه‌وتنی گورچیله هاتبوویه‌وه.، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن ته‌ندروستییه‌کانه‌وه ئاشکرابوو.
باڵابه‌رزی "Sandy Allen" له‌سه‌ره‌تای له‌دایکبوونی له حوزه‌یرانی 1955ه‌وه ده‌رکه‌وتبوو. له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا درێژی باڵای گه‌یشتبووه 1.90 مه‌تر و له شانزده ساڵیدا 2.16 مه‌تر بووه.
"Sandy Allen" به‌هۆی لوویه‌ك مێشکی بڕێکی یه‌کجار زۆر هۆرمۆنی گه‌شه‌کردنی ده‌رده‌هاویژت، هه‌ربۆیه ناوبراوی کۆچکردوو له‌ساڵی 1977دا نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی بۆ ئه‌نجامدرا.
"Rita Rose"، هاوڕێیه‌کی کۆچکردووی ناوبراو، ڕوونیکرده‌وه، که "Sandy Allen" دوای تۆمارکردنی ناوی له په‌ڕتووکی "Guinness"دا هه‌ندێك له ئازاره‌کانی بیرچۆته‌وه و هه‌ستی زیاتر به‌بوونی خۆی کردووه.
له‌دوا ڕۆژه‌کانی ژیانیدا "Sandy Allen" باڵابه‌رزی بۆ منداڵانی قوتابخانه‌کان ته‌رخانکردبوو، تا که‌سانی شازی وه‌ك ئه‌و په‌سه‌ند بکه‌ن و به‌لایه‌نه‌وه سه‌یر نه‌بێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:







del.icio.us
Digg
Facebook
Google
Yahoo MyWeb