xozga: کوژه‌ری کوڕه که‌نه‌دییه‌که ده‌یه‌وێت بیکوژین کوژه‌ری کوڕه که‌نه‌دییه‌که ده‌یه‌وێت بیکوژین ================================================================================ xozga on 06 August, 2008 10:28:00 ڕۆژی سێ شه ممه، ڕێکه وتی 2008.08.05، کوژه ری کوڕه که نه دییه که له به رده م دادوه ردا وتی: "داواتان لێده که م بمکوژن!" هاوکات کوژه ره ته مه ن 40 ساڵه که پێشنیاری دادوه ری بۆ دابینکردنی پارێزه ر په سه ندنه کرد و داواکه ی بۆ له سێداره دان دووباره کرده وه. کاتێك دادوه ر پرسیاری له "Vince Weiguang Li" کرد، که ئه و پارێزه رێك ده خوازێت، ناوبراو سه ری ڕاوه شاند و به بێده نگییه که وه وتی: "داواتان لێده که م بمکوژن!" کوژه ری ناوبراو به ڕه چه ڵه ك خه ڵکی چینه و ماوه ی چوار ساڵه له که نه دا ده ژی. تاکو ئێستا ئاماده نه بووه، له گه ڵ داواکاری گشتی و پارێزه ری ده ستنیشانکراو بۆی ئاخافتن بکات. هه فته یه ك له مه وبه ر "Vince Weiguang Li" له دووری 20 کیلۆمه تر له "Portage La Prairie" له ناو پاسێكدا کوڕێکی ته مه ن 22 ساڵی که نه دی به چه قۆ کوشت و پاش لێکردنه وه ی سه ری، که وته خواردنی گۆشته که ی. داواکاری گشتی "Vince Weiguang Li"ی به تاوانی کوشتن و شێواندنی لاشه تاوانبار کردووه و له مباره یه وه ش سکاڵاکی له سه ر تۆمار کردووه. بڕیاره کوژه ری ناوبراو 2008.09.08 دووباره ببرێته وه به رده م دادوه ر و پرسیاری له هه مبه ڕ تاوانه که ی ئاڕاسته بکرێته وه. له م ڕۆژانه ی داهاتوودا و له سه ر داوای داواکاری گشتی کوژه ری ناوبراو به مه به ستی پشکنین ڕه وانه ی پزیشکی ده روونی ده کرێت. سه رچاوه ی هه واڵ: Spiegel + CBC News