
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

کوژه‌ری کوڕه که‌نه‌دییه‌که ده‌یه‌وێت بیکوژین
ڕۆژی سێ شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2008.08.05، کوژه‌ری کوڕه که‌نه‌دییه‌که له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا وتی: "داواتان لێده‌که‌م بمکوژن!" هاوکات کوژه‌ره ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌که پێشنیاری دادوه‌ری بۆ دابینکردنی پارێزه‌ر په‌سه‌ندنه‌کرد و داواکه‌ی بۆ له‌سێداره‌دان دووباره‌کرده‌وه.
کاتێك دادوه‌ر پرسیاری له "Vince Weiguang Li" کرد، که ئه‌و پارێزه‌رێك ده‌خوازێت، ناوبراو سه‌ری ڕاوه‌شاند و به‌بێده‌نگییه‌که‌وه وتی: "داواتان لێده‌که‌م بمکوژن!"
کوژه‌ری ناوبراو به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵکی چینه و ماوه‌ی چوار ساڵه له که‌نه‌دا ده‌ژی. تاکو ئێستا ئاماده‌نه‌بووه، له‌گه‌ڵ داواکاری گشتی و پارێزه‌ری ده‌ستنیشانکراو بۆی ئاخافتن بکات.
هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر "Vince Weiguang Li" له دووری 20 کیلۆمه‌تر له "Portage La Prairie" له‌ناو پاسێكدا کوڕێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵی که‌نه‌دی به چه‌قۆ کوشت و پاش لێکردنه‌وه‌ی سه‌ری، که‌وته خواردنی گۆشته‌که‌ی.
داواکاری گشتی "Vince Weiguang Li"ی به‌تاوانی کوشتن و شێواندنی لاشه تاوانبار کردووه و له‌مباره‌یه‌وه‌ش سکاڵاکی له‌سه‌ر تۆمار کردووه. بڕیاره کوژه‌ری ناوبراو 2008.09.08 دووباره ببرێته‌وه به‌رده‌م دادوه‌ر و پرسیاری له‌هه‌مبه‌ڕ تاوانه‌که‌ی ئاڕاسته بکرێته‌وه.
له‌م ڕۆژانه‌ی داهاتوودا و له‌سه‌ر داوای داواکاری گشتی کوژه‌ری ناوبراو به مه‌به‌ستی پشکنین ڕه‌وانه‌ی پزیشکی ده‌روونی ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه