
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

ئه‌و پیاوه‌ی کوڕه که‌نه‌دییه‌که‌ی کوشت، هه‌ندێك پارچه گۆشتی له لاشه‌ی قوربانییه‌که‌ی کردۆته و خواردوێتی
پاش ئه‌وه‌ی قه‌سابخانه‌یه‌کی له‌ناو پاسێکدا دروستکرد، ده‌ستیکردووه به لێکردنه‌وه‌ی گوشت له‌لاشه‌ی تیمی ته‌مه‌ن 22 ساڵ و ئه‌وجا خواردنیان. ئه‌م ڕووداوه پۆلیسێك له‌ڕێگای لاسلکییه‌وه بۆ ناوه‌ندی پۆلیس ده‌نرێت و بۆ ماوه‌ی 80 چرکه ئه‌و کرداره دڕنده‌یه ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌و ده‌نگه تۆمارکراوه ئێستا له‌سه‌ر تۆڕی نێت بۆ گوێگرتن دانراوه، هه‌رچه‌نده پۆلیس ئاماژه به‌وه ده‌دات، که ئه‌وان تۆمارکردنی ئه‌و ده‌نگه‌یان ته‌نها بۆ کاری خۆیان کردووه، نه‌ك بۆ بڵاوکردنه‌وه.
له ده‌نگه تۆمارکراوه‌که‌دا یه‌كێك له پۆلیسه‌کان ده‌ڵێت: "ئه‌و 'Badger'ه ده‌ستیکردووه به لێکردنه‌وه‌ی گوشت له‌لاشه‌ی کوژراوه‌که و که‌وتۆته خواردنیان."
سه‌ره‌تا ئه‌و په‌یامه‌ی پۆلیس له‌سه‌ر تۆڕی "Liveleak.com" دانرابوو، به‌ڵام ئێستا له زۆربه‌ی زۆری ماڵپه‌ڕه‌کاندا بۆ گوێگرتن دانراوه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه و پاش ده‌ستگیرکردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه "Vince Weiguang Li" بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر ڕاپێچکرا. به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو، وه‌ڵامی هیچ پرسیارێك بداته‌وه. داواکاری گشتی داوای‌کرد، که ئه‌و تاوانباره ڕه‌وانه‌ی پزیشکی ده‌روونی بکرێت. هاوکات دادوه‌ر داوای‌کرد، که پارێزه‌رێکی بۆ دابین بکرێت.
"Vince Weiguang Li" پاش ئه‌وه‌ی 40 بۆ 50 جار چه‌قۆ به له‌شی "تیم"دا ده‌کات، سه‌ری له له‌شی ده‌کاته‌وه و دواتر به‌ده‌ستییه‌وه ده‌گرێت و به‌ناو پاسه‌که‌دا هاتووچۆ ده‌کات.
به‌پێی بڵاوکراوه‌یه‌کی پۆلیس تاوانباری ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه، تاکو ئێستا سزا نه‌دراوه و ناوی لای پۆلیس نه‌بووه.
"Vincent Augert"، به‌ڕێوبه‌ری کاری "Vince Weiguang Li"، ئاشکرای ده‌کات، که ناوبراو که‌سێکی زۆر کارامه و ئیشکه‌ر بووه و هه‌میشه له‌کاتی خۆیدا چووه بۆ سه‌ر ئیش. هه‌موو ڕۆژێك خۆی زۆر جوان پۆشاكکردووه. ئه‌و ساته‌ی خه‌ریکی ڕۆژنامه دابه‌شكردن بووه، له‌گه‌ڵ هه‌موو مرۆڤه‌کاندا ڕووخۆش و دڵفراوان بووه.
"Alex McLean"، مامی تیم، بۆ یه‌که‌مین جار ڕۆژی شه‌ممه به‌ناو خانه‌وانه‌ده‌ی "McLean"ه‌وه لێداوانێکی پێشکه‌ش به ڕۆژنامه‌نووسان کرد و تێیدا وتی، که تیم هه‌میشه مرۆڤێك دڵفراوان بووه و کێشه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سدا نه‌بووه و ئازاری که‌سی نه‌داوه.
ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده باڵای تیم ته‌نها 160 سانتیمه‌تر بوو، که‌چی دڵێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی هه‌بوو."
"Alex McLean" داوای له مێدیاکان کرد، که سه‌ردانی خێزانی تیم نه‌که‌ن، تا ئه‌وه‌ندی تر ئازار نه‌خۆن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
لینکی په‌یوه‌ندیدار:

Digg
del.icio.us





Facebook
Google
Yahoo MyWeb
كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):
بۆچوونی خۆت بنووسه